شبكة لالش الاعلامية

پێشینەیەکا سێ ملیۆن دیناری ب خانەنشینان دێ ئێته‌ دان 

پێشینەیەکا سێ ملیۆن دیناری ب خانەنشینان دێ ئێته‌ دان 

باسنيوز:

بانكێكی عێراقی سێ ملیۆن دینار بە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دەدات.

بەپێی راگەیاندراوێكی بانكی رافیدەین كە ئەمرۆ پێنجشەممە 19ی نیسانی 2018 دەرچووە و كۆپییەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئاماژە بە بڕیارێك كراوە بۆ پێدانی سولفە بە خانەنشینان.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بڕی سێ ملیۆن دینار وەكو پێشینە دەدرێتە خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

بانكی رافیدەین جەختی كردۆتەوە، پێدانی ئەو پێشینەیە پێویستی بە كەفیل نابێت، بەڵكو تەنها پێویستی بە وەرگرتنی پەنجەمۆری خودی خانەنشینکراوەکە دەبێت.

هاوکات بانكەكە ئاشكرای كردووە، ئەوانەی دەیانەوێت بۆ وەرگرتنی ئەو پێشینەیە داواكاری پێشكەش بكەن، دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە (www.qicard.net/pla) داواکە پێشکەش بکەن”.

پێشتر ئەیسەر جەبار، گوتەبێژی بانكی ناوەندی عێراق ئەوەی بە هەفتەنامەی (باس) راگەیاند بوو كە لە داهاتوویەكی نزیكدا پاش رێكارەكانیان، ئەو قەرز و پێشینانەی دەدرێتە خەڵكی پارێزگاكانی عێراق، بە خەڵكی هەرێمی كوردستانیش دەدرێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەم پێشینانە لە کوردستاندا نادرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەرێما كوردستانێ بەشداريێ دكۆنفرانسی نێڤ دەولەتی دژی داعش دكت

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌یمانان داوى زانیاری لسه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی راگه‌هاندن 

Lalish Duhok

فره‌نسا پێشوازی ل دانوستاندنێن به‌غدا و هه‌ولێرێ كر

Lalish Duhok