شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ وەزیران: چاڤه‌رێ نه‌ میدیا و میدیاکار ببنە پر ناڤبه‌را وه‌لاتیان و حکومەتێ دا 

ئەنجوومەنێ وەزیران: چاڤه‌رێ نه‌ میدیا و میدیاکار ببنە پر ناڤبه‌را وه‌لاتیان و حکومەتێ دا 
رووداو-هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا پەیامێکی پیرۆزبایی لە رۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە ، چاوەڕوانین میدیا و میدیاکاران ببنە پردى نێوان هاووڵاتیان و حکومەت.

لە پەیامەکەی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پەرۆشی رەخساندنی کەشێکی گونجاو و شارستانیانەیە بۆ کاری رۆژنامه‌وانى بەپێی پرەنسیپەکانی ئازادیی بیروڕا. چاوەڕوانیشی لە دەزگا میدیاییەکان و میدیاکارانی کوردستان هه‌یه وێڕای رۆڵی کاریگەریان لە پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی کولتووری سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی ، رۆڵێکی کاریگەر لە هاوکاریکردنی دەزگا حکومییەکان بگێڕن لە میانەی چاودێریکردن و بەدواداچوونی کار و پڕۆژە جیاجیاکانەوە و ببنە پردى نێوان هاووڵاتیان و حکومەت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی ، مایەی شانازییە لە هەرێمی کوردستاندا دەیان دەزگای رۆژنامه‌وانى و میدیایى بە جیاوازیی بیروڕا و پەیامی سیاسییەوە لە کەشێکی ئازاددا کار دەکەن ، هاتووە: “ئێستا لە هەرێمی کوردستان کەشێکی ئازاد و ئارام رەخسێندراوە بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق کە خوازیارین لە کەشێکی مەدەنیانەی دروست و سەقامگیردا بەڕێوەبچێت ، لە سەرجەم دەزگا میدیاییەکان و میدیاکارانی کوردستانیش داواکارین رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەریان هەبێت لە پاراستنی ئارامی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی جوانی دیموکراسی کە شایانی ناو و ناوبانگی کوردستان و مێژووی خەبات و قوربانییه‌كانى بێت”.

دەقی پەیامەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

لە سەد و بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی و بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان دەکەین، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە کاری پیشەییانە و گەیاندنی پەیامی دروست و نیشتیمانیانەدا بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە کۆمەڵگا، داکۆکیکردنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش لە ماف و خواستەکانی ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان بەرز دەنرخێنین.

مایەی شانازییە لە هەرێمی کوردستاندا دەیان دەزگای ڕۆژنامه‌وانى و میدیایى بە جیاوازیی بیروڕا و پەیامی سیاسییەوە لە کەشێکی ئازاددا کار دەکەن. ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان لە ڕێگەی پێڕەوکردنی میتۆدێکی دروستی پیشەییانە و مەدەنیانەی متمانەدار و دوورکەوتنەوە لە هەر کردە و ڕەفتارێک زیان بە شکۆ و ناوبانگی میدیای کوردی و ئاشتی و سەقامگیریی کۆمەڵگا بگەیەنێت، دەتوانن ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە پاراستنی ئەم ئازادییەی کە مافی خۆیانە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پەرۆشی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و شارستانیانەیە بۆ کاری ڕۆژنامه‌وانى بەپێی پرەنسیپەکانی ئازادیی بیروڕا. لەگەڵ پاراستنی هەموو ئەو مافانەی وەک دەسەڵاتی چوارەم بە میدیا ڕەوا بینراوە، هاوکات چاوەڕوانیشی لە دەزگا میدیاییەکان و میدیاکارانی کوردستان هه‌یه وێڕای ڕۆڵی کاریگەریان لە پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی کولتووری سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی، ڕۆڵێکی کاریگەر لە هاوکاریکردنی دەزگا حکوومییەکان بگێڕن لە میانەی چاودێریکردن و بەدواداچوونی کار و پرۆژە جیاجیاکانەوە و ببنە پردى نێوان هاووڵاتیان و حکوومەت.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان کەشێکی ئازاد و ئارام ڕەخسێنراوە بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی عێراق کە خوازیارین لە کەشێکی مەدەنیانەی دروست و سەقامگیردا بەڕێوە بچێت، لە سەرجەم دەزگا میدیاییەکان و میدیاکارانی کوردستانیش داواکارین ڕۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەریان هەبێت لە پاراستنی ئارامی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی جوانی دیموکراسی کە شایانی ناو و ناوبانگی کوردستان و مێژووی خەبات و قوربانییه‌كانى بێت.

لەم یادەدا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەو ڕۆژنامه‌نووس و میدیاکارانەی کوردستان دەنێرین کە لە بەرەکانی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش لەپێناو گەیاندنی زانیاری و ڕاستیدا گیانیان بەخشی، لەگەڵ ڕێز و پێزانینمان بۆ سەرجەم ئەو دەزگا میدییانەی لەو ئەرکە نیشتیمانیەدا ڕۆڵی خۆیان بینیوە. بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (کوردستان) لەسەر دەستی ڕه‌وانشاد مامۆستا (میقداد مەدحەت بەدرخان).

ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
٢٢/٤/٢٠١٨

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا دارایى: حكومه‌ت ب رێكا پرۆژه‌یێ هه‌ژمارا من پاره‌ى ژ خه‌لكى ناوه‌رگریت

Lalish Duhok

ئه‌مریكا: ڤه‌كێشانا خۆ ژ سووریا لگه‌ل كوردا دێ به‌حس كه‌ين 

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ پێشوازى ل شانده‌كێ كۆمپانییێن ئه‌لمانی كر

Lalish Duhok