شبكة لالش الاعلامية

37 بەربژێرێن هەلبژارتنێن بۆرى خۆ کاندیدکرينه

37 بەربژێرێن هەلبژارتنێن بۆرى خۆ کاندیدکرينه
رووداو – سلێمانی

لەنێو 453 پاڵێوراوی پارتە كوردستانییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، 37 كەسیان لە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا پاڵێوراوبوون، بەڵام دەنگی پێویستیان نەهێنا و ئەمجارەش خۆیان کاندیدکردووەتەوە.

جەبار محەممەد، کاندیدێکی یەكێتییە و لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی كوردسیتانیش خۆی پاڵاوتبوو، بەڵام دەرنەچوو و دەڵێت‌، ئەگەر ئەمجارەش سندوقەكانی دەنگدان بێهیوای بكەنەوە، چاوەڕێی ساڵی 2022 دەكات بۆ ئەوەی دیسانەوە بێتەوە نێو ململانێیەكە.

جەبار محەممەد، کاندیدی یەكێتی لە سلێمانی دەڵێت “بەو پەڕی ئومێد و بڕوا بەخۆبوونەوە خۆم هەڵبژاردووەتەوە و دەمەوێت سەركەوتن بەدەستبهێنم، ئەگەر خوانەخواستە دەرنەچووم ئەوا هاوڕێكانم دەردەچن، من هیچ كۆڵ نادەم، ئەگەر حیزبەكەم منی پێباشبێت ئامادەم بۆ ساڵی 2022 جارێكی دیكە خۆم هەڵبژێرمەوە”.

ساڵی 2014 کاندیدێک لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان چانسی خۆی تاقیكردەوە و ئەنجامەكان بەدڵی ئەو نەبوون، بەڵام ئەوە كۆڵی پێنەدا و ئێستا لەسەر لیستی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەریی دەستی بەبانگەشە كردووەتەوە. خوازیارە ئەمجارەش ئەو كارت و پۆستەرانەی دەیبەخشێتەوە، وەك پێشوو نەبێت و دەنگی بۆ بهێننەوە.

گوڵاڵە سدیق، کاندیدی هاوپەیمانی بۆ دیمکراسی و دادپەروەری بە رووداوی راگەیاند: “من ئامانجێكم هەیە، ئەو ئامانجە رێگری ئەوەم لێناكات من ئاوڕ لەرابردوو بدەمەوە، كەسێكی وەك ئیبراهیم لینكۆڵن، دوای چەندینجار خۆهەڵبژاردن ئەوكات دەرچوو و دواجار گەشتە ئامانجەكە، من دەزانم ئەو بەڵێنانەی كە دوامن دەتوانم جێبەجێی بكەم لەبەرئەوە خۆم هەڵدەبژێرمەوە”.

هەرچەندە جارێكی دیكە هاتووەنەوە نێو كێبڕكێكان، بەڵام پێناچێت هێشتا وەك پێویست دەنگی خەڵكی لەگەڵ پاڵێوراوە دەرنەچووەكانی هەڵبژاردنەكانی رابردووبێت.

بەشێك لەبەربژێرە دووبارەكان لەسەربنەمای كۆڵنەدان بڕیاری ئەوەیانداوە چانسی خۆیان تاقیبكەنەوە، بەڵام لەهەموو تاقیكردنەوەكانی پێشوویاندا، دەنگێكی كەمتریان پێویست بوو وەك ئێستا، چونكە كورسییەكی ئەنجوومەنی پارێزگا و پەرلەمانی كوردستان دەنگی كەمتریان پێویستە لە كورسییەكی پەرلەمانی عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عەبدولمەھدی: ل نزیک بریارێن نوو د بەرژەوەندییا گشتی دا دێ ھێن راگەھاندن

Lalish Duhok

پێنج لژنە دێ به‌ر كوردان كه‌ڤن 

Lalish Duhok

گه‌ميه‌كا كۆچبه‌ران بن ئاڤ بوو

Lalish Duhok