ئومێد خۆشناو: خەلک ب رێيا دەنگدانێ دێ خیانەتکهرێن ١٦ی ئۆکتۆبەرێ سزادهن
باسنيوز:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە حاڵەتێکی دەروونیی خراپدا دەژین. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر پەرلەمان و دادگا سزای ئەو خیانەتکارانە نەدا، ئەوا گەل لە ڕێگەی دەنگدانەوە سزایان دەدات.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، فراکسیۆنەکەیان پێشتر لەچوارچێوەیی یاداشتێکدا پەرلەمانی کوردستان داوای کردووە بڕیارێک بۆ پێکھێنانی لیژنە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەربکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە داوای داواکارییەکەوە، ”پشتیوانانی خیانەتی ١٦ی ئۆکۆتۆبەر لە پەرلەمانی کوردستان رێگری زۆر کراوە، بەڵام فراکسیۆنەکەمان پێداگر بووە لەسەری و بە ھەمان ماددە، داوای پێکھێنانی لێژنەی کردووەتەوە“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان داوایان کردووە، لێژنەیەک بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر پێک بهێندرێت کە بە خیانەتێکی گەورەی دەزانن. گوتیشی: ”خیانەتکاران تێدەگەن ئەگەر پەرلەمانی کوردستانیش لێژنەی لێکۆڵینەوەی دیاری نەکردبێت و دادگاکانیش ئەو کەیسەیان نەجوڵاندبێت، خەڵکی کوردستان، ئەوانەی نەفەسی شۆڕشگێڕی و نەفەسی سەربەخۆخۆزییان هەیە، لە هەڵبژاردنەکاندا سزایان دەدەن“.
پێشتر جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو کە بەهۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ئەو کارەی ”گرووپێکی یەکێتی“ بەسەر کەرکووکیان هێنا، خەڵکی دەنگ بە لیستی یەکێتی نادەن.
رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق پەلاماری کەرکووکیان دا و داگیرکیان کرد، دواتر هەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی هێزی پێشمەرگەی یەکێتی و نەجمەدین کەریم کە ئەوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، ئاشکرایان کرد کە گرووپێک لەنێو یەکێتیدا خیانەتیان کردووە و بەشێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان چۆڵ کردووە کە هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن، ئەو گرووپە لەژێر فەرمانی لاهوور جەنگی و چەند کەسێکی دیکەی نزیک لە خۆی، کشاونەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
