كۆمسیۆن لسه‌ر بكارئينانیا مۆبایلێ بۆ ده‌نگدانێ هۆشداریێ دده‌ت
SNN:
ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، تۆماركردنی 25 سكاڵا له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌دا روونكردنه‌وه ده‌دات و به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كه ده‌ڵێت”ده‌نگدان نهێنییه له‌ناو كابینه‌ی ده‌نگداندا كه‌شوێنی ده‌نگدانه، بۆیه به‌كارهێنانی مۆبایل و گرتنی وێنه قه‌ده‌غه‌یه” و راشیده‌گه‌یه‌نێت: تا 8ی5ی2018 ده‌توانرێت كارته‌كان وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ29ی 4ی 2018، له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رێكیخستبوو، هاوڕێ تۆفیق رایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو چه‌ند دیارده‌یه‌ك نه‌ماون له‌وانه بابه‌تی زیاده‌ڕۆیكردن لهرازاندنهوه و كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێل كه ئه‌مانه جێگه‌ی ئومێدن، به‌ڵام دیارده‌یه‌كی ترپهیدابووه كه ئه‌ویش دروستكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی كاندیده‌كانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وتی:پێش بابه‌تی یاسایی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌و گرته ڤیدیۆیانه پێوسته لایك و شه‌یر نه‌كرێت بۆ رێگریكردن لهبڵاوكردنهوهیان، داواش له كاندیده‌كان ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی له‌ویژدانی خۆیان دڵنیان پێویست ناكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوانه بڕوخێت.
سه‌باره‌ت بهپێشێلكردنهكانیش له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاشكرایكرد،” 25 سكاڵا تۆماركراوه و زۆربه‌یان تایبه‌ته سه‌رپێچیكردن له‌ڕێنماییه‌كانی شاره‌وانی به‌شێكی تری پێشێلكارییه‌كانیش له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه، له‌به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر كه‌ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی ئێتیكی ڕۆژنامه‌وانییه”، داوا له‌رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دوور بگرن له‌و جۆره بانگه‌شانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری كراوه له سیسته‌می بهڕِێوهچوونی هه‌ڵبژاردندا كه سیستمی ئه‌لیكترۆنییه چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی رێنمایین بۆكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی تایبه‌ت بۆ رۆژنامه‌نووسان و كار ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی رابردوو وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بكرێته‌وه.
هاوڕێ تۆفیق، ره‌تیشیكرده‌وه كه رێنمایان پێگه‌یشت بێت بۆ بردنه ژووره‌وه‌ی مۆبایلی زیره‌ك بۆ وێستگه‌كان،”به‌ڵام ده‌نگدان نهێنییه له‌ناو كابینه‌ی ده‌نگداندا كه‌شوێنی ده‌نگدانه، بۆیه به‌كارهێنانی مۆبایل و گرتنی وێنه قه‌ده‌غه‌یه”.
راشیگه‌یاند: تائێستا نزیكه‌ی 170هه‌زار كارتی ده‌نگده‌رانی گشتی ماوه وه‌ربگیرێته‌وه و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌زووی بچن كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، چونكه كاتێكی كه‌م ماوه تا 8ی5ی2018 ده‌توانرێت كارته‌كان وه‌ربگیرێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
