سیر دژی شێرپەنجێ و نەخۆشيا دلى يه
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی نۆتنگهام لە بەریتانیا دەریخستووە سیر دژی تووشبونە بە چەند جۆرێکی شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن و شەکرەی جۆری دوو.
توێژەرەکان گوتوویانە لە پێکهاتەی سیڕدا چەندین پێکهاتەی بەسوودی گۆگردیی هەن کە هۆکاری سوودە زۆرەکانی ئەو خواردنە دێرینەی مرۆڤن.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە سیر کار لەو پێکهاتە گەردییانەی جەستە دەکات کە ئاماژەی گازیی لەنێو جەستەدا دەدەن، وەکوو گازە بەسوودەکانی ئۆکسیدی نایتریک و گۆگردیدی هایدرۆجین، کە لە هۆکارەکانی تەندرووستانە کارکردنی نێوپۆشی بۆڕییەکانی خوێنن لە جەستەدا.
تێکچوونی بالانسی ئەو ئاماژە گازییانە لە جەستەدا، جیاکەروەی چەندین نەخۆشی و گرفتی جەستەییە لە مرۆڤدا.
وەک توێژەرانی بەریتانی بۆیان دەرکەوت، سیر چەندین ناڕێکی و ناسازیی رێکدەکاتەوە لە پرۆسە زیندەگییەکانی جەستەدا و بەو هۆیەش ئەگەری تووشبوون بە چەندین جۆر شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن و شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە.
ئەنجامی توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی (Trends in Pharmacological Sciences) بڵاوبووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
