شبكة لالش الاعلامية

بازرگانی دناڤبه‌را كوردستانێ و توركیا دئێته‌ به‌رفره‌هكرن  

بازرگانی دناڤبه‌را كوردستانێ و توركیا دئێته‌ به‌رفره‌هكرن  
كوردستان تيڤى:

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان پانێڵێكی لە نێوان بازرگانانی و توركیا و عێراق ئەنجام دا كە لەو پانێڵەدا دووپات كرایەوە بازرگانیی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان بەرە و پێش ببرێت.

کۆڕبەندی ئابووریی تورکی- کوردستانی ساز دەکرێت رۆژی یەکشەممە 6/5/2018 لە ژووری بازرگانیی هەولێر بە ئامادەبوونی سینان چەلەبی، وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و هاکان کەرەچای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، ئەنجام درا.

لە دەستپێکی پانێڵەکەدا، پارێزگاری هەولێر، نەوزاد هادی گوتی: پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا ئەزموونێکی پڕ بەرهەم و داهێنەر بووە و ئەو پێشکەوتنانەی کە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاوەدانی و بارزگانی هەبووە، پشکی شێر بەر وڵاتی تورکیا کەوتووە و جێ پەنجەی تورکیا لە ئاوەدانی دیارە و بە شانازییەوە دەیڵیین بەشی هەرەزۆری پڕۆژەکانی هەولێر کۆمپانیاکانی تورکیا جێبەجییان کردووە و بەئاستێکی بەرز و کوالێتییە بەرزەکان هۆکارێکی گرنگ بووە بۆ ئاوەدانی و سیاسەتی حکوومەتی هەرێمیش جۆرێک بووە کە پاڵشپت بووە بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییە و تورکیاش پاڵپشتی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە و تیایدا سەرکەوتووبوون.

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەك دەكات بۆ ئەوەی كە ئەو ئاستەنگانە نەمێنێت كە لە نێوان بازرگانی توركیا و هەرێمی كوردستاندا هەیە.

زیاتر گوتی، لەلایەن توركیا و هەرێمی كوردستانەوە ئەو ئامانجە هەیە كە بازرگانیی نێوان هەردوولا فرەوانتر بكرێت و ئاستێكی باشتر بچێتە پێشەوە.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی توركیای كرد كە سنوورەكانیان بەرانبەر هەرێمی كوردستان دانەخست لەو كاتەی ئابڵۆقەی ئابووری و سیاسیی لەسەر كوردستان هەبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌لگۆرد حكمه‌ت باس ل شه‌رێ پێشمه‌رگه‌ی و حه‌شدا شه‌عبی دكه‌ت

Lalish Duhok

بارزانی: سه‌ره‌دانا به‌رپرسێن بلندێن ئیتالی بۆ هه‌رێمێ رامانه‌كا كوور هه‌یه‌

Lalish Duhok

فراكسیۆنا پارتی: هه‌تا گهۆڕين دپرۆژێ بوودجێ دا نەئێته‌ كرن بایكۆتا روونشتنا تایبەت ب بوودجێ دێ كه‌ين

Lalish Duhok