شبكة لالش الاعلامية

دەرمانه‌كى نوو بۆ چارەسەريا وه‌ريانا پرچێ  

دەرمانه‌كى نوو بۆ چارەسەريا وه‌ريانا پرچێ  

رووداو-سلێمانی

دەرمانێک ئەنجامی دڵخۆشکەر لەبارەی چارەسەرکردنی قژڕووتانەوە دەردەخات، لەکاتێکدا پێشووتر بۆ چارەسەری فشەڵبوونی ئێسک بەکاردەهات.

توێژەرانی بەریتانی لە پشکنینی تاقیگەدا بۆیان دەرکەوت دەرمانەکە کاریگەرە لەسەر چیکڵدانەی مووەکانی سەر و هانی گەشەکردنیان دەدات.

دەرمانەکە پرۆتینێک دەکاتە ئامانج کە دەبێتە لەمپەری بەردەم گەشەی مووەکان و رۆڵی هەیە لە کەچەڵبوونی خەڵکی.

د. ناتان هۆکشاو، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە و مامۆستای زانکۆی مانچستەر، دەڵێ رەنگە دەرمانەکە جیاوازییەکی گەورە لە ژیانی ئەو کەسانە درووستبکات کە گرفتی قژڕووتانەوەیان هەیە.

لە بەریتانیا تاوەکوو ئێستا تەنیا دوو دەرمان بۆ چارەسەری قژڕووتانەوە پەسەندکراون بە ناوەکانی (مینۆکسیدیل) و (فایناستیراید) کە لێکەوتەی نەخوازراوی بەرچاویان هەیە و زۆریش کاریگەر نین.

توێژینەوەکە، کە لە جۆرناڵی زانستی (PLOS Biology) بڵاوبووەتەوە، لە تاقیگە ئەنجامدراوە لەسەر چیکڵدانەی مووی سەری 40 پیاو.

دکتۆر هۆکشاو دەڵێ بۆ ئەوەی لە کارایی رێگەچارە دەرمانییە نوێیەکە دڵنیابین، پێویست بە تاقیکردنەوەی دەرمانەکە دەکات لەسەر کەسانی خۆبەخش بەشێوەی راستەوخۆ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لدووڤ ڤه‌كۆلينه‌كێ كۆرۆنايێ رێژەيا خەمۆكيێ ل جیهانێ دا زێده‌كريه‌

Lalish Duhok

مفا و زیانێن هۆڵیود سمایڵی چنه‌؟

Lalish Duhok

چەند زانیاریێن گرنگ ژ مفايێن فسته‌قێ

Lalish Duhok