باليۆزخانا ئه‌مریكا ل به‌غدا هۆشداريا هێرشێن تیرۆریستی دده‌ت
باس‌نیوز:
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشداری ده‌دات، به تایبه‌ت به هاووڵاتییانی خۆی له عێراق و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
له رۆژى هەینی 11\5\2018، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا لە عێراق، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا، ئاشكرای کرد، كه زانیاری‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه له ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئۆم ئەلقورا و غه‌زالییه‌ی شاری به‌غدا.
له ئێستادا باڵوێزخانەی ئه‌مریكا، ڕێوشێوێنی ئه‌منی سه‌باره‌ت به هاتوچۆی كارمه‌نده‌كانی له سه‌رتاسه‌ری عێراق و به‌تایبه‌تی له شاری به‌غدا گرتووه‌ته به‌ر.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كانیش کردووە، کە بۆ ڕۆژی شه‌ممه چاوكراوه بن و خۆبه‌دوور بگرن له هاتوچۆی ناوچه گوماناوییه‌كان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
