دانعهمرێن ئۆرۆگوای بۆ باشترکرنا ساخلهميا خۆ سەمايێ دکن
رووداو – هەولێر
والدیمار گارۆن، پیاوێكی بەساڵاچووی تەمەن 84 ساڵانە، خەڵکی ئۆرۆگوایە و داوا لە خانمە بەساڵاچووەکە دەکات سەمای لەگەڵ بکات.
خانمە بەساڵاچووەکە بە زەحمەت هەڵدەستێتە سەر پێ و ناتوانێت بە ئاسانی لەم شوێنە گشتییە سەما بکات. بەڵام بە هاوکاری یەکدی و لە کارێكی بە گرووپدا لەژێر ناونیشانی “لەبیرم مەکە” هەمووان بەیەکەوە سەما دەکەن.
جولیۆ رۆیگ، هاووڵاتی ئۆرۆگوای دەڵێت “باشە، هەتاوەکو ئێستا دەتوانم سەما بکەم، سەرباری ئەوەی من گرفتی جومگەکانم هەیە، دەتوانم بە سەمای تانگۆ بەسەریدا زاڵ ببم، بە جوڵە تاڕاددەیەک لەبیرم دەچێتەوە، بەڵام ئازاری هەیە”.
ئەم بەساڵاچووانە بە سەماکردن، هەم لەڕووی دەروونییەوە ئارام دەبنەوە، هەمیش ئازاری جەستتەیان لە بیردەچێتەوە، کە بەهۆی گرفتی ئێسک و جومگەکان تووشی دەبن، ئەوان لەم جۆرە دانسەدا، هاوشێوەی وەرزش، هەموو بەشەکانی جەستەیان دەجوڵێنن.
پزیشكانی پسپۆڕی دڵ دەڵێن، سەماکردن هاوشێوەی وەرزش سوودی هەیە و دڵ دەپارێزێت، چونکە لەکاتی سەماکردن جگە جوڵەی جەستە، هاوکات مێشك ئارامدەبێتەوە و لێدانەکانی دڵ هێواشدەبنەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
