شبكة لالش الاعلامية

شەش نیشانێن نەخۆشیا دلى 

شەش نیشانێن نەخۆشیا دلى 
رووداو – ئاژانسەكان

ئەگەر هەستت بە یەكێك یان زیاتر لەم نیشانانە كرد، مانای ئەوە نییە تۆ بە دڵنیاییەوە نەخۆشیی دڵت هەیە، بەڵام ئەوە دەهێنێ سەردانی پزیشك بكەیت و ئەو نیشانانەی وەك كلیلێك پێ‌ ببەخشیت تا بەدوای هۆكارەكەیاندا بگەڕێت كە یەكێكیان نەخۆشییەكانی دڵە.

نیشانەكان ئەمانەن:

1- هەستكردن بە ماندوێتی:

زۆركات ئەم هەستە بۆیە دروست دەبێت چونكە ئۆكسجینی پێویست ناگاتە ئەندامانی جەستە، دڵیش زۆر لەخۆی دەكات و خۆی ماندوو دەكات تا زۆرترین بڕی ئۆكسجینی بەردەست بنێرێت. ئەگەر ئەم گرفتەت هەیە، لەگەڵ پزیشكەكەت بدوێ‌ و هۆكارەكەی بزانە. چونكە چەند حاڵەتێكی دیكەش ماندوێتی دروست دەكەن، وەك كەمیی ماددەی ئاسن.

2- ئاوسانی پێیەكان:

چەندین هۆكار دەبنە هۆی ئاوسانی پێیەكان وەكوو دووگیانی و دەوالی. بەڵام یەكێك لە هۆكارە گرنگەكان سستبوونی دڵە كە تێیدا دڵ توانای ناردن و وەرگرتنی خوێنی بە كارایی نییە. هەروەك ناتەواویی زمانە (صمامە)كانی دڵ دەبنە هۆی ئاوسانی پێیەكان.

3- ئازاری توندی قاچ لەكاتی رێكردن:

ئەگەر ران و پوزەكانت تووشی ئازاری توند دەبن لەكاتی رۆیشتن و بە هەوراز سەركەوتندا و لەگەڵ پشوودان باش دەبی، لەوانەیە تووشی تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێنی پەلەكان بووبیت. ئەوەش لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی چەوریی لەسەر دیواری بۆڕییەكانی خوێن پەیدا دەبێت. پسپۆڕان دەڵێن ئەگەر ئەم حاڵەتەت هەبێت، ئەوا ئەگەری تووشبوونت بە گیرانی بۆڕییەكانی خوێن (جەڵتە)ی دڵ 50%یە.

4- گێژبوون:

سەرسوڕان و گێژبوون كە چەندینجار رووبدات، گەلێك هۆكاری هەیە، وەك: وشكبوونەوە و كەمخوێنی و نەخۆشیی دڵ.

5- تەنگەنەفەسی:

ئەگەر بە چالاكیی جۆراوجۆر هەناسەت تەنگ دەبێت كە لە خەڵكی ئاساییدا بەو جۆرە نییە، ئەوا پێدەچێت نەخۆشیی زمانەكانی دڵ یان سستبوونی دڵت هەبێ، بەڵام ئەم حاڵەتە چەند هۆكارێكی دیكەشی هەیە، وەكوو: رەبو، كەمخوێنی و هەوكردنی سییەكان.

6- دڵەكوتێ:‌

بۆ نموونە كاتێك دەچیتە سەر جێگا بۆ نووستن، هەست بە لێدانی دڵت دەكەیت. یان كاتی پشوودان و ئاسایی هەست بە توندلێدانی دڵت دەكەیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەكادمیەكێ‌ كورد كارێ‌ خرڤەكرنا گلێشی دكت ل توركیا

Lalish Duhok

ئه‌ڤ 10 باژێرنه‌ بۆ ژیانێ باشترینن

Lalish Duhok

جلكێن نوو بێ شوشتن لبەر نەکەن

Lalish Duhok