کچهكا عێراقی زەڤۆیسی عەرەبی بر
ئێن ئارتى 2:
دموع حسێن بەشداربووی عێراقی لە وەرزی چوارەمی بەرنامەی زە ڤۆیسی عەرەبی، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لەم وەرزەی بەرنامەکەدا نازناوی خۆشترین دەنگی پێبەخشرا.
دموع یەکێك بوو لە ئەندامانی گروپی ئەحلام.
لە کۆتا ئاهەنگدا دموع کێبركێی لەگەڵ هەریەکە لە یوسف سوڵتان لە گروپی عاسی حەلانی، هالە مالیکی لە گروپی ئێلیسا، عسام سەرحان لە گروپی محەمەد حەماقی کرد.
پاش دەرچوونی ئەنجامەکان و بردنەوەی نازناوەکە هەموو ڕاهێنەرەکان پیرۆزبایی بردنەوەیان لێکرد و لەگەڵیدا لەسەر ستەیج ئاهەنگیان گێڕا و ئەحلام پیرۆزبایی لە دموع کرد و عێراقی بە وڵاتی دووەمی خۆی ناوبرد.
لە کۆتایی ئەم وەرزەی بەرنامەکەشدا دموع کۆتا گۆرانی پێشکەش کرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
