زانیاری دهربارەی هەلبژارتنێن ئەنجومەنێ پارێزگههان دئێنه ئاشکهراكرن
باسنيوز:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕای دەگەیەنێت، نوسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەرز کردووەتەوە.
کەنعان خێلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”پێش دوو هەفتە ئێمە نوسراوێکمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەرز کردەوە، چونکە ڕۆژی دیاریکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە“.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەشڵێت: ”ئێمە مادە یاساییەکەمان نووسیوە کە تێیدا هاتووە، (بە پێی یاسای ژمارە ٣ی ئەنجومەنی پارێزگاکان، تکایە با ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژێک دیاری بکات)“.
ڕوونیشی کردەوە، هێشتا ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی نووسراوەکەی نەداونەتەوە، لەبەر ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن هەبووە، ئێستاش تەنیا دوو ڕۆژە دەوامی فەرمی دەستی پێ کردووە، لە ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە پەیوەندی کرا و جەختیان لەسەر ڕۆژی سوێندی یاساییەکە کردەوە، چونکە ڕۆژی سوێندی یاسایی هەولێر ٢٣ی حوزەیران بوو، بەڵام هی سلێمانی و دهۆک جیاواز بوو.
ئەوەشی خستەڕوو، لەو ڕۆژەی کە سوێندی یاساییان خواردووە کۆتایی بە چوار ساڵی کارکردنیان دێ، لەگەڵ ئەوەشدا بە پێ یاسا سێ مانگ واتە ٩٠ ڕۆژ دەتوانن درێژە بە ئیشەکانیان بدەن، تا ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژێک بۆ وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەکات.
نوسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە و بە پێی یاسا ئەنجومەنی وەزیران دەسەلاتی بریاردانی ڕۆژی هەڵبژاردنی هەیە، دیاری دەکات، لە پەیوەندی دا بووین، ئەو نوسراوەش کە کراوە هەم ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک بە پێی زانیارییەکان و ئەو پەیوەندیانەی هەبووە ئەوانیش نووسراویان بەرز کردووەتەوە.
کەنعان خێلانی ئاشکراشی کردووە کە پێشبینی دەکات، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکەوە ئەنجام بدرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
