مفايێن ڤهخوارنا شەربەتا گوزا هندی و هنگڤینى
هەولێر _ ZNA
خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین لە بەیانیاندا چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەیە، وەک زیادکردنی بەرگری لەش و ڕێگریکردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
ماڵپەڕی “boldsky” چەند سوودێکی خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوینی لە بەیانیاندا خستووەتەڕوو، بەمجۆرە:
– بە هۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید لە هەردوو گوێزی هیندی و هەنگویندا ڕێگری دەکات لە زوو چرچبوونی پێست و دەرکەوتنی نیشانەکانی زیادبوونی تەمەن.
– خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین ڕۆژانە بەرگری لەش زیاد دەکات.
– خواردنەوەی ئەم تێکەڵەیە لە بەیانیاندا وزەی تەواو بە جەستە دەبەخشێت و پۆتاسیۆم دەبەخشێت بە ئێسکەکان.
– بەگوێرەی توێژینەوەکان خواردنەوەی شەربەتی گوێزی هیندی و هەنگوین یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرسکردن دەدات و ئازاری گەدە کەم دەکاتەوە.
– بەهۆی بوونی ماددە ڕیشاڵییەکان چارەسەری قەبزی دەکات.
– ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
– ئەو ماددە بەسوودانەی لە گوێزی هیندی و هەنگویندا هەیە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکانی دڵ دەدات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
