خشتەیەكی نوو يێ كارەبێ هاته راگەهاندن
وشه:
قایمقامی هەولێر خشتەیەكی نوێی كارەبا ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات ئەو خشتەیە بۆ 15 ڕۆژە و پێویستە لەكاتی بڕانی كارەبا مۆلیدە ئەهلییەكانی كارەبا بە هاووڵاتییان بدەنەوە.
ئەمڕۆ شەموو 19ـی ئایار، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا هاتووە، خشتەی 15 رۆژی یەكەمی مانگی ڕەمەزان بۆ پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانیان دیاری كراوە و لە كاتی بڕانی كارەبای نیشتمانی پێویستە لەسەریان كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بدرێتە هاووڵاتییان.
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر دەڵێت، كە بەپێی ئەو خشتەیە لەو كاتانەی كە كارەبای نیشتمانی دەبڕێت، پێویستە لەسەر مۆلیدە ئەهلییەكان لە سەعات 12ـی نیوەڕۆ تاوەكو سەعات پێنجی ئێوارە و لە سەعات شەشی ئێوارە تاوەكو سەعات چواری بەرەبەیان موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بدەنە هاووڵاتییان.
ئەو بەرپرسەی هەولێر ئاشكرای دەكات كە هەر خاوەن موەلیدەیەكیش پابەند نەبێت بەو خشتەیەوە بەرپرسیار دەبێت و رێكاری یاسایی لەبەرانبەر دەگرنەبەر، هەروەها ئەو خشتەیە تەنیا بۆ 15 رۆژی یەكەمی مانگی رەمەزانە و رەنگە دواتر خشتەكە بگۆڕدرێت.
ڕاگەیاندنی ئەو خشتەیەی كارەبا لە كاتێك بەهۆی گەرما لە مانگی ڕەمەزان هاووڵاتییان زیاتر پێویستیان بە فێنككەرەوەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
