موچێ هه‌يڤا سێ دێ ئێته دابەشكرن
سپى ميديا:
حكومه‌تی عیراق ئاماده‌كاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی پاره بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه دەستپێکردووە و ئامادەکاریش بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەکرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا لە حکومەتی هەرێمەوە دەستکەوتووە لەئێستادا وەزارەتی دارایی سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریە بۆ لیستی موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان پێش هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان موچه‌ی مانگی سێ زۆرینەی فه‌رمانبه‌ران دەدرێت و پێدەچێت موچەی خانەشینی و پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان به‌كه‌وێته دوای جه‌ژن.
هەمان سەرچاوە لە حکومەتی هەرێم ئەوەی بۆ “سپی” دوپات کردەوە حكومه‌تی عیراق بڕیاری خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ده‌ركردوه و پێدەچێت له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتودا پاره‌كه بگاته هه‌ولێر.
له‌مانگی 3ی 2018دا حكومه‌تی عیراق بڕیاری خه‌رجكردنی بڕی 317 ملیار‌و 545 ملیۆن دیناری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ركردو بۆ ڕۆژی دواتر خرایه‌سه‌ر ژماره حسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ماوه‌ی دوو مانگیشه ئه‌و بڕه پاره‌یه مانگانه به‌هه‌رێم ده‌درێت و بۆ مانگی سێیه‌میش خراوه‌ته‌سه‌ر حساب بانكی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
