گهۆرين دپەخشێ تەلەڤزیۆنێن ناڤخۆیى دا تێته كرن
رووداو – هەولێر
گۆڕانکاری لە پەخشی تەلەڤزیۆنە لۆکاڵییەکان کراوە و سیستەمی وەرگرتنی پەخشی تەلەڤزیۆنەکان کراوەتە کارت. بەڕێوەبەری كۆمپانیای میكس میدیا دەڵێت: “مانگانە کارتی تەلەڤزیۆنەکە 3 هەزار دینارە، هەنگاو بە هەنگاویش تەلەڤزیۆنی زیاتر دەخەنە نێو سیستەمەکەوە”.
كارۆخ نورەدین، بەڕێوەبەری كۆمپانیای میكس میدیا بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە دەستیان بە گۆڕانكاری كردووە لە سیستەمی پەخشی تەلەڤزیۆنە ناوخۆییەكان. گوتیشی: “نرخی ئامێركەمان لە 90 هەزار دینارەوە بۆ 39 هەزار دینار دابەزاندووە”.
بەگوتەی كارۆخ نورەدین، كارتی کارکردنی ئامێرەكە مانگانە 3 هەزار دینارە، بۆ ساڵێكیش دەكاتە 36 هەزار دینار. باسی لەوەش كرد کە هەر چەند رۆژ جارێك چەند تەلەڤزیۆنێکی ناوخۆیی دەخەنە نێو سیستەمە نوێیەكەیانەوە، لە داهاتوودا ئۆفەری دیكەشیان بۆ بەشداربووانیان دەبێت.
لە هەرێمی كوردستان سێ كۆمپانیای بواری پەخشكردنەوەی كەناڵە ناوخۆییەكان هەن، كۆمپانیای میكس میدیا گەورەترینیانە و لە هەموو هەرێمی كوردستاندا كاردەكات.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە هەرێمی كوردستاندا 127 تەلەڤزیۆن هەن، لەو ژمارەیە 93 یان ناوخۆیی و 34 یشیان ئاسمانین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
