تۆپخانا توركيا ده‌ڤه‌رێن برادۆست و سيده‌كان تۆپباران دكت
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى (كوردستان24) له سنوورى ناوچه‌كه، (ته‌يفور محه‌ممه‌د) رايگه‌ياند، دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانى توركيا ده‌ستيان به تۆپبارانكردنى ناوچه‌يه‌كى به‌رفراوان له سنوورى برادۆست و ناحيه‌ى سيده‌كان كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى (كوردستان24)، ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له گونده‌كانى (خه‌ليفان، بێگژنێ، سيران، ئاله‌كان، ليلكان، چياديل، گه‌رووى كه‌ورت، خواكورك، گه‌لى ره‌ش) له لايه‌ن تۆپخانه‌كانى توركياوه به چڕى تۆپباران كراوون.
توركيا به‌رده‌وام به پاساوى بوونى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له خاكى هه‌رێمى كوردستان، تۆپباران و بۆمبابارانى ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
تا ئێستا به‌رپرسانى ئيدارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كه هيچ زانيارييه‌كيان له باره‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانه‌وه رانه‌گه‌ياندووه.
پێشتر له چه‌ند بۆنه‌يه‌كدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، پێويسته په‌كه‌كه خاكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هێرش له دژى توركيا به‌كار نه‌هێنێت.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فين دزه‌يى داواى له هێزه‌كانى په‌كه‌كه كردبوو خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌كارنه‌هێنن و ئه‌وانى به هۆكارى سه‌ره‌كى چۆڵبوون و نه‌مانى ژيان له گونده سنوورييه‌كان تۆمه‌تبار كردبوو.
هاوكات تا ئێستا حكومه‌تى عێراق، هيچ هه‌ڵوێستێكى له دژى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاك و ئاسمانى عێراق له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌رنه‌بڕيوه و سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى پێشێلكارييه‌كان بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ، به‌ڵام تا ئێستا عێراق سكاڵاى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار نه‌كردووه و له‌و رووه‌وه هيچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
