دارایی رۆنكرنێ ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنا پێشینه‌يا هه‌ڤژينيێ دده‌ت
SNN:
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌پارێزگای سلێمانی دوا زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌موچه‌خۆران ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “تائێستا هیچ ڕێنماییه‌ك ده‌رنه‌كراوه”.
ئه‌گه‌ر بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌ربكرایه، له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی له‌پاشه‌كه‌وتی موچه جێبه‌جێده‌كرا
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاسایی بێته‌وه‌و گۆڕانكاری له‌پاشكه‌وتی موچه بكرێت، ئه‌وا وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “تائێستا وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پێشینه‌یه‌و پێشینه‌كانی دیكه‌ش له‌موچه‌خۆران ده‌ستیپێنه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی پێشتر ئه‌و ڕێنماییه جێبه‌جێده‌كرێت كه تایبه‌ته به‌ڕاگرتنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پێشینانه”.
وتیشی:”ئه‌گه‌ر بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌ربكرایه، له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی له‌پاشه‌كه‌وتی موچه جێبه‌جێده‌كرا، جگه‌له‌وه‌ش هیچ ڕێنماییه‌كی نوێمان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان ئاراسته‌نه‌كراوه”.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌سه‌ری ساڵی نوێوه, حه‌سه‌ن ڕه‌شید جه‌ختیكرده‌وه، “تائێستا هیچ ڕێنمایی و زانیاریه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پێشینه‌یه‌و ته‌واوی پێشینه‌كانی دیكه‌ش له‌موچه‌خۆران له‌ساڵی نوێوه ده‌ستپێبكاته‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
