شبكة لالش الاعلامية

ناڤێ كاندیدێن كوردان بۆ پۆستێ سەرۆك كۆمارى تێنه‌ ئاشكه‌راكرن 

ناڤێ كاندیدێن كوردان بۆ پۆستێ سەرۆك كۆمارى تێنه‌ ئاشكه‌راكرن 

‌سپى ميديا:
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ناوی چەند كاندیدێكی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دیاری دەكات و پیشیوایە لەنێوان یەكێتی و پارتیدا ئەو پۆستە یەكلا دەكرێتەوە.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە ئاشكرای دەكات، ئەگەر یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت دووكەس دەپاڵێوێت بۆ ئەو پۆستە و ئەگەری دووبارە كاندیدكردنەوەی فواد مەعسوم سەرۆك كۆماری ئێستای عێراق هەیە كاندیدەكەی دیكەیان عەبدولـلەتیف ڕەشید وەزیری پێشووی دارایی عێراق و سەرۆكی لیژنەی ڕاوێژكارانی سەرۆك كۆمارە.

رۆژنامەكە ئەوەش ئاشكرا دەكات پارتی لەم خولەدا هەوڵی جدی دەدات بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار لەو چوارچێوەیشدا هەریەكە لە هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و فازڵ میرانی سكرتێری پارتی و فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە و روخانی رژێمی پێشووی عێراق پۆستی سەرۆك كۆمار بە ڕێكەوتنی سیاسی دراوە بە كورد و لە سێ خولی پێشووتریشدا ئەم پۆستە یەكێتی وەریگرتووە بەجۆرێك جەلال تاڵەبانی دوو خولی سەرۆكایەتی و فواد مەعسوم خولێك سەرۆكایەتی كۆماری عێراقیان كردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فراكسیۆنا پارتی: داخوەیانییێن هه‌له‌دنی تێكده‌رانەن

Lalish Duhok

یۆنسکۆ: ٢٦٣ملیۆن زارۆك ژخووندنێ بێ به‌هرن

Lalish Duhok

لژنەیەکا پەرلەمانی: گرانبوونا بهایێ پانزینێ پێدڤی ب چارەسەریەکا ب بلەزە

Lalish Duhok