شبكة لالش الاعلامية

رێيه‌كا نوو بۆ کێمکرنا ئارەزوويا خوارنێ دئێته‌ ديتن

رێيه‌كا نوو بۆ کێمکرنا ئارەزوويا خوارنێ دئێته‌ ديتن

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی ئیتاڵی دەریخستووە ئاراستەکردنی گورزەشەپۆلی موگناتیسی بۆ چەند بەشێکی تایبەتمەندی مێشک، دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن لەو کەسانەی قەڵەون.

تەکنیکە نوێیەکە بە (هاندانی موگناتیسیی قوڵ بۆ مێشک لە رێگەی کەلـلەسەر)ناسراوە و تێیدا دەمارەخانەکانی مێشک دەخرێنە ژێرکاریگەریی شەپۆلی موگناتیسی.

توێژینەوەکە لەسەر 40 کەسی قەڵەو ئەنجامدراوە و تێیدا کەسەکە بۆ هەر نۆرەیەکی چارەسەر بۆماوەی 30 خولەک دەخرێتە ژێر کاریگەری شەپۆلە موگناتیسییەکان.

پاشان توێژەکان پێوانەی گوێزەرەوە دەمارییەکانی پەیوەست بە خواردن و تێربوونیان کرد و بۆیان دەرکەوت رێگاچارە نوێیەکە وادەکات کەسەکە کەمتر ئارەزووی خواردن بکات و روونەکاتە زیادەخۆریی.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە دەکرێ لەمەودوا بە ئاراستەکردنی گورزەشەپۆلی موگناتیسی بۆ مێشک ئارەزووی خواردن کەمبکرێتەوە و سەرەنجام رێگا لە قەڵەوبوون بگیرێ، یان قەڵەویی جارەسەربکرێ!

پێشووتر ئاراستەکردنی گورزەشەپۆلی موگناتیسی بۆ ناوچەی دیکەی مێشک، وەکوو رێگاچارەیەکی چارەسەری خەمۆکی پەسەندکراوە.

بڕیارە توێژینەوە نوێیەکە لە کۆنفرانسی زانستی کۆمەڵەی پزیشکانی کوێرەڕژێنەکانی ئەورووپا لە بارسێلۆنای هەرێمی کەتەلۆنیا بخرێتەڕوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دێ چاوا حەز ژێکرنا دروست یا زەلامان نیاسی؟

Lalish Duhok

ئەنجامێن تیروپشکا مۆندیالا 2018

Lalish Duhok

حه‌بێن رێگرتن ل زارۆبوونێ دێ ژ زه‌یتونێ هێنه‌ چێكرنا

Lalish Duhok