شبكة لالش الاعلامية

ده‌يكه‌كێ  زارۆكێ خۆ فرۆشت و دراڤ ب مكیاجى دا

ده‌يكه‌كێ  زارۆكێ خۆ فرۆشت و دراڤ ب مكیاجى دا

وشه‌:
ژنێكی چینی گه‌شتێكی بۆ شارێكی تری وڵاته‌كه‌ی كرد، له‌وێ منداڵه‌كه‌ی فرۆشت و پاره‌كه‌ی به‌ مه‌كیاج دا، به‌ڵام به‌ پۆلیسه‌كانی گوتووه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی به‌ ڕووداوێك لێ ون بووه‌.

له‌ شاری چنگ چۆ له‌ چین، ژنێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌ یه‌ك ساڵانه‌كه‌یدا ده‌ژیا، بۆ گه‌شتێكی كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا چوون بۆ شارێكی تر، له‌وێ كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ی پێ نه‌بوو، بۆیه‌ به‌ كه‌سوكار و پۆلیسه‌كانی گوت، كه‌ منداڵه‌كه‌ی له‌ناو وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان لێ ون بووه، گومانیشی له‌ دوو كه‌س كرد كه‌ منداڵه‌كه‌یان دزیبێ، بۆیه‌ به‌ گرتی دان‌.

به‌ڵام پۆلیسه‌كان دوای پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕژد له‌ بابه‌ته‌كه‌، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه‌ ڕاستی نه‌كردووه‌، به‌ڵكو خۆی منداڵه‌كه‌ی به‌ خێزانێك به‌ بڕی 50 هه‌زار یوانی چینی كه‌ ده‌كاته‌ حه‌وت هه‌زار و 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشتووه‌.

دوای ئه‌وه‌ش ژنه‌كه‌ گیرا و له‌ بنكه‌ی پۆلیس ددانی پێدا نا، كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ ئه‌و شاره‌ منداڵه‌كه‌ی فرۆشتووه‌ و به‌ پاره‌كه‌ی بازاڕی كردووه‌، له‌ ناو ئه‌و شتانه‌ش كه‌ كڕیویه‌تی مه‌كیاجه‌ گرانبه‌هاكانی بوون كه‌ نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار یوانی چینی پێ داوه‌.

ژنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه‌ دادگایی ده‌كرێت و به‌ سزای خۆی ده‌گات، چونكه‌ منداڵه‌كه‌ی به‌ شێوازێكی نامرۆڤانه‌ فرۆشتووه‌ و درۆی له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كان كردووه، هه‌روه‌ها منداڵه‌كه‌شیان بۆ گه‌ڕانده‌وه‌ لای خۆی و ناچار كرا به‌خێوی بكات، ئه‌و دوو پیاوه‌ش ئازاد كران، كه‌ ژنه‌كه‌ تاوانباری كردبوون‌.

سه‌رچاوه‌_ لبنان24

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

5 مه‌زنه‌ سزايێن هاتن و چۆنێ دمێژوويێ دا

Lalish Duhok

ژنه‌كا هندی زارۆكه‌كى پلاستیكی بوو

Lalish Duhok

پەريا دەریايى ژدایکبوو

Lalish Duhok