شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌كێ بلندێ حكوومەتا هەرێمێ: ب جێبه‌جێكرنا ڤان مه‌رجان دێ چینه‌ به‌غدا

بەرپرسه‌كێ بلندێ حكوومەتا هەرێمێ: ب جێبه‌جێكرنا ڤان مه‌رجان دێ چینه‌ به‌غدا

وشه‌:

بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، پێویستە بەغدا سەرەتایەكی تازە دەست پێ بكات و حكوومەتی نوێی عێراقیش پێویستە پرسی دەستوور و بوودجە و پێشمەرگە و زمان و سەرجەم كێشەكانی لەگەڵ كوردستان چارەسەر بكات.

فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە پێگەی ” euractiv” خاڵی سەرەكی لەبارەی حكوومەتی نوێی بەغدا ئەوەیە كە بە هەمان عەقڵی پێشوو بیر نەكەنەوە، نامانەوێ بڕیاری پێشوەختە بدەین، بەڵام وا بیر دەكەینەوە زۆریان هەمان ویستی ئێمەیان لە ئاشتی و ئارامی و جێگیری باری تەناهی وڵاتەكە هەیە، كار دەكەن بۆ بەرژەوەندی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆیە پێویستە ئەو حكوومەتە نامەیەكی دروست بۆ كورد و توركمان و مەسیحی و ئێزیدی و سوننە و شیعە بنێرێ، كە هەمووان هاوبەشن لە وڵاتەكەدا.

زیاتر گوتی، بۆ ئێمە وەك كوردستان، كۆمەڵێك پرس هەیە پێویستە چارەسەر بكرێن، وەك جێبەجێكردنی دەستوور بە تەواوەتی، دانانی میكانیزمێكی هاوبەش لە دابەشكردنی بودجە و پشكی كوردستان، پرسی پێشمەرگە و زمانی كوردستان، كاتێك خەڵكی كوردستان ڕێیان لێ دەگیرێ ببنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان، پێویستە ڕۆڵیان لە عێراق و سیاسەتی وڵاتەكە هەبێ، دەبێ ئەوان متمانە بنیات بنێنەوە و سەرەتایەكی نوێ دروست بكەن.

لەسەر پرسی هەڵبژاردنیش فەلاح مستەفا دەڵێ، هەڵبژاردنی 12ی ئایار دوو خاڵی جیاوازی لێ دەركەوت، ئەویش دابەزینی ئاستی بەشداری دەنگدەران و سەركەوتن و بردنەوەی موقتەدا سەدر بوو كە لە پێشبینی كەسدا نەبوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی بۆ سکرتێرێ نەتەوەيێن ئێكگرتى:گشتپرسيێ دێ کەین

Lalish Duhok

عێراق بۆ کێشەی بێکاری داوای هاوکاری لە ئەڵمانیا دەکات

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی ب سەرۆکایەتيا شانده‌كى گەهشتە سوێسرا

Lalish Duhok