شبكة لالش الاعلامية

بۆ هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ پارتی‌ 100 كاندید هه‌نه‌ 

بۆ هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ پارتی‌ 100 كاندید هه‌نه‌ 

SNN:
پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن خۆی‌ تۆماركردو به‌رپرسی‌ به‌شی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و حزبه‌ ئاشكرایده‌كات، پارتی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان 100 كاندیدی‌ ده‌بێت، ده‌شڵێت:”تائێستا بڕیاروایه‌ پارتی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات، به‌ڵام ماوه‌ش ماوه‌ بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كان”.

خه‌سره‌و گۆڕان به‌رپرسی‌ مه‌كته‌بی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ پارتی‌ به‌فه‌رمی‌ خۆی‌ كاندید كرد له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان”.

وتیشی‌:”تائێستا ئه‌وه‌ی‌ دیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ پارتی‌ به‌ته‌نهاو سه‌ربه‌خۆ به‌شداریده‌كات و هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌كمان پێكنه‌هێناوه‌، به‌ڵام ماوه‌ش ماوه‌ بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كان، مه‌رجیش بۆ هاوپه‌یمانی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان”.

سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی‌ ده‌نگدانی‌ ده‌ستی‌ له‌كوردستان خه‌سره‌و گۆران وتی‌:”ئێمه‌ لاریمان نییه‌ كۆمسیۆنه‌كانی‌ عیراق و كوردستان هه‌ر میكانیزمێك دیاری‌ بكه‌ن بۆ ده‌نگدان، ده‌ستخۆشی و پشتیوانیان لێده‌كه‌ین”.

هه‌روه‌ك ژماره‌ی‌ كاندیده‌كانی‌ پارتیشی‌ ئاشكراكردو باسی‌ له‌وه‌كرد، “یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان یه‌ك بازنه‌یه‌و ده‌كرێت دهۆك ده‌نگ به‌سلێمانی‌ بدات و به‌پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێمه‌ 100 كاندیدمان ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان”.

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌وان وه‌كو پارتی‌ خاوه‌نی‌ 38 كورسی په‌رله‌مانی‌ كوردستانن، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، “ئومێدمانه‌ زیاتری‌ بكه‌ین نه‌ك كه‌می‌ بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پۆسته‌كانی‌ عیراقیش له‌سه‌ر بنه‌مای‌ كورسی‌ لایه‌نه‌كان بێت ئه‌وا پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق مافی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا عیراقێ 35 ملیار دینارێن كریستیانێن ده‌شتا نه‌ینه‌وا خه‌رج نه‌كرن

Lalish Duhok

هنارتیێ نەتەوێن ئێکگرتی ل عێراقێ: حەشدا شەعبی فشار ل سەر دەنگدەران کرینە

Lalish Duhok

فه‌رمانا دامه‌زراندنا 536 كه‌سان ده‌ركه‌فت و 114 یێن دهۆكێ نه‌

Lalish Duhok