ڤه‌كۆلينه‌ك: خوارنا چه‌رمێ ماسی بۆ ته‌ندروستيا دلى مفايه
ZNA – هه‌ولێر
له‌توێژینه‌وه‌یه‌کدا پزیشکانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵین پێویسته ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌لانیکه‌مه‌وه هه‌فته‌ی دووجار ماسی جۆره چه‌وره‌کانی وه‌ک (سه‌له‌مۆن و مارکێل و تونه‌وه… هتد) ده‌خۆن، به‌رده‌وامبن، وه‌ک توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت، ڕێگایه‌کی باشه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوونی به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و سه‌کته.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌تاته‌ی سوره‌وکراو بخورێت به‌ته‌ندروست دانانرێت. ڕاپۆرته زانستیه نوێکه جه‌خت له ئامۆژگارییه‌كانی کۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریکا ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر زیانه‌کانی خواردنی ماسی سوره‌وکراو و باس له سوده‌کانی ده‌کات ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌کدا دووجار بخورێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده بهئۆمێگا3.
پزیشکه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن خه‌ڵکی ترسیان له خواردنی ماسی هه‌یه، نه‌وه‌ك تووشی به‌ژه‌هراوی بوونی قورقووشم بن، به‌ڵام بوونی قورقووشم له‌زۆر لهخۆراکهکانی ده‌ریادا هه‌یه، به‌تایبه‌تی ڕێژه‌ی له ماسیه گه‌وره‌کاندا زیاتره، له‌وانه تونه‌ی گه‌وره‌و قرش و ماسی شمشێری.
به‌ڵام توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت به‌ژه‌هراویبوون به قورقووشم هیچ مه‌ترسی زیاتر نییه نه‌خۆشیه‌کانی دڵ لای که‌سانی به‌ته‌مه‌ن و بگره خواردنی به‌سوودتره .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
