شبكة لالش الاعلامية

نازم هەرکی: نه‌هێلانا میلیشیايا حه‌شدا شه‌عبی ل شنگال ئارمانجا ئەمریکایه‌

نازم هەرکی: نه‌هێلانا میلیشیايا حه‌شدا شه‌عبی ل شنگال ئارمانجا ئەمریکایه‌
باسنيوز:

جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئامانجی ئەمریکا لە دروستکردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆن لەسەر چیای شنگال، بۆ نەهێشتنی چەکدارانی حەشدی شەعبییە لەو سنوورەدا.

نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”هێشتا داعش کۆتایی نەهاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە نێوان سنووری عێراق و سوریا بە ئێستاشەوە هاتوچۆیان بەردەوامە”.

وه‌ك ڕوونیكرده‌وه‌، لەڕوویەکی دیکەوە ئێستا دیوی عێراق بەدەستی حەشدی شەعبیەوەیە، بۆیە بیرۆکەی ئەمریکا لە دانانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان لەسەر چیای شنگال، یەکەم بۆ نەهێشتنی چەکدارانی حەشد و جێگرتنەوەی سوپای عێراقه‌ لەو سنوورە، دووەمیان ئەمریکا دەیەوێت خاڵە سەرەکی و شوێنە ستراتیژییەکان، کۆنترۆڵ بکات.

پەرلەمانتارەکەی پارتی، دەشڵێت: ”کاتی خۆی حەشدی شەعبی دەیویست چیای شنگال کۆنترۆڵ بکات، چونکە بە کۆنترۆڵکردنی ئەم چیایە بەتەواوی باڵا دەست دەبێ بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراق، هه‌روه‌ها له‌وێشه‌وه‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر سوریا، لوبنان و ئیسرائیل“.

بە بۆچوونی نازم هەرکی ئەم قۆناغە یەکلاکەرەوەیە و لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نەخشتە ڕێگای عێراق دادەڕێژرێت، گوتیشی: “ئێستا سێ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرپرسێ بنگەھێ لالش: پەکەکە و حەشدا شەعبی قوربانێن کارەساتا شنگال بۆ بەرژه‌وەندیێن خۆ کرینە مەرتال

Lalish Duhok

دەزگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی 500 كارتۆنێن خوارنێ ب سەر خەلكێ كێمده‌رامه‌ت دا ل شنگالێ به‌لاڤكرن 

Lalish Duhok

دەزگەھێ ره‌وانگەهـ رۆلێ بنگەھێ لالش بلند دنرخينت

Lalish Duhok