شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی به‌حسێ سێ‌ پرەنسیپا دكت بۆ شه‌راكه‌تێ ل عێراقێ

سەرۆك بارزانی به‌حسێ سێ‌ پرەنسیپا دكت بۆ شه‌راكه‌تێ ل عێراقێ

وشه‌:

سەرۆك مەسعوود بارزانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵوێزی فڕەنسا لە عێراق، نوێنەرەكەی فڕەنسا هیوای خواست هەرێمی كوردستان بەشداریی چالاكانە لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا بكات لەسەر بنەمای بنچینەكانی دەستوور و عێراقییەكانیش ڕێز لە ویست و ئاواتەكان گەلی كوردستان بگرن.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی حوزەیران، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە برۆنۆ ئۆبیر باڵوێزی فڕەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە دۆمینیك ماس كونسوڵی فڕەنسا لە هەولێریش ئامادە بوو، باڵوێزی فڕەنسا لە عێراق وێڕای گەیاندنی سڵاوی سەرۆكی فڕەنسا و وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ سەرۆك بارزانی، پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد هیوایشی خواست هەرێمی كوردستان بەشداری چالاكانە لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا بكات لەسەر بنەمای بنچینەكانی دەستوور و عێراقییەكانیش ڕێز لە ویست و ئاواتەكان گەلی كوردستان بگرن.

نوێنەرەكەی فڕەنسا ئاماژەیشی بە ڕۆڵی كاریگەر و یەكلاكەرەوەی سەرۆك بارزانی دا لە ئایندەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی ئامادەیە یارمەتیدەر بێ بۆ داهاتووی عێراق و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.

هاوكات سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەرۆك و گەل و حكوومەتی فڕەنسای كرد لە بەرانبەر گەلی كودستان و بە هەڵوێستێكی هاوسەنگی لە قەڵەم دا كە لە گەلێك چاوەڕێ دەكرێ كە خاوەنی شارستانیی و پڕەنسیپەكانی مرۆڤسالارییە و ئەوەیشی خستەڕوو كە لە گشت قۆناغێكدا گەلی كوردستان خۆی بە دۆستی نزیكی گەلی فڕەنسا دەزانێ و سوپاسگوزاریەتی.

سەرۆك بارزانی لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و بەشداریی لایەنە كوردستانییەكان، دووپاتی لەوە كردەوە كە ڕەچاوكردن و جێبەجێكردنی هەرسێ پڕەنسیپی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی لە دۆسیەی سیاسی و بەڕێوەبردن و ئابووری و تەناهیدا ئەولەویەتی سەرەكیی ئێمەیە و وردەكارییەكانی تر لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا دەبێ لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپە سەرەكییە بێت.

مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە عێراق تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و هەردوولایش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لە مەڕ پرۆسەی سیاسی و پێشهاتەكانی عێراقدا لە ڕاوێژ و پێوەندیی بەردەوامدا بن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى:65.3 ملیۆن كۆچبه‌ر ل سه‌رانسه‌ری جیهانێ هه‌نه‌

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ی بۆ خه‌زعه‌لی: فه‌رموو خوه‌ تاقی بكه‌

Lalish Duhok

پێشمه‌رگه‌ و حه‌شه‌د شه‌عبی ناچنه‌ ناڤ سه‌نته‌رێ باژێرێ مووسل

Lalish Duhok