شبكة لالش الاعلامية

چاوان دێ وێنێن خۆ پارێزى ل ده‌مێ هندابوونا مۆبايلێ؟

چاوان دێ وێنێن خۆ پارێزى ل ده‌مێ هندابوونا مۆبايلێ؟

ئێن ئارتى 2:
یەکێک لەو کێشانەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دووچاری دەبنەوە سڕینەوەی هەموو داتاکانە لە کاتی تۆمارکردنی ژمارەی نهێنی بۆ چەند جارێک بە هەڵە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە خزمەتگوزارییەکی باشی کۆمپانیای ئایفۆنە بۆ پارێزگاری لە زانیارییە تایبەتییەکان.

ماڵپەڕی ” skynewsarabia” خزمەتگوزارییەکی ئایفۆنی خستووەتە ڕوو بۆ زیاتر پارێزگاری لە وێنە و نامەکان لە کاتی بردن و ونبوونی مۆبایلەکەدا.

کۆمپانیای ئایفۆن خزمەتگوزارییەکی هەیە کە لەوانەیە زۆرینە نەیزانن کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتێکی سکانی هەموو زانیاری و داتاکان دەکات ئەگەر بۆ زیاتر لە دە جار ژمارەی نهێنییەکە هەڵە تۆمار بکرێت.

ئەم خزمەتگوزارییە سوودی زۆرە لە کاتی بردن و ونبوونی مۆبایل تا وێنە و نامەکان پارێزراو بن.

لە کاتی تۆمارکردنی ژمارەی نهێنی بە هەڵە بۆ ماوەی پێنج جار بە شێوەیەکی کاتی مۆبایلەکە دادەخرێت بۆ ماوەی خولەکێک دواتر بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دادەخرێت ئەگەر دە جار بە هەڵە ژمارەکە تۆمار بکرێت لەم کاتەدا تەنها دەکرێت سوود لە خزمەتگوزاری تەلەفۆنی بەپەلە وەربگیرێت.

بۆ چالاککردنی خزمەتگوزاری ئایفۆن بۆ پارێزگاری ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە.

Settings دواتر Touch ID & Passcode لەم کاتەدا دوای تۆمارکردنی ژمارەی نهێنی Erase Data چالاک دەکەیت کە پاش تۆمارکردنی دە جار ژمارەی نهێنی بە هەڵە داتای مۆبایلەکەت دەسڕێتەوە.

ل.ب

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

  پاشماوه‌يێن تایتانیك پشتى 100 سالان

Lalish Duhok

پێگهۆرێ رۆناڵدۆى ل مانچێستەر یونایتد

Lalish Duhok

كێم ئاڤى گه‌فان ل جیهانێ دكت

Lalish Duhok