تورکیا هەفت وه‌لاتيێن هەرێما کوردستانێ رادەستی بەرەيێ نوسرە دکت
باسنيوز:
سه‌رپه‌رشتیای گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە له‌لایه‌ن هیزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه ژماره‌یه‌ك له‌په‌نابه‌رانی كورد ڕاده‌ستی هێزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره له سووریا كراون، بۆیه داوامان له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه كه گیانیان پارێزبێت.
ئاری جەلال، سه‌رپه‌رشتیای گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: “له شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه حەوت كۆچبه‌ر كه هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاته ده‌ستگیر كراون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆیان به خه‌ڵكی سووریا له‌قه‌ڵه‌م داوه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ڕاده‌ستی هێزه‌كانی به‌ری نوسره له سووریا كراون“.
سه‌رپه‌رشتیای گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌ره لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له سووریا و هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردووەته‌وه و داوایان لێكردوون كه هاوكاریانبن له دیاریكردنی چاره‌نووسیان و گەڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: ”داوایەک ئاراسته‌ی كۆچبه‌رانی كورد دەکەم، كه به‌هیچ شێوه‌ك نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری قاچاخچیه‌كان به‌وه‌ی كه له پێناو ئه‌وه‌ی خۆیان به سووریایی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن وابزانن ئازاد ده‌كرێن، چونكه له ئێستادا بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت له لایه‌ن توركیاوه بۆ رێگری كردن له لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ ووڵاتانی ئه‌ورووپا په‌نابه‌ران ده‌ستگیر ده‌كرێن و دیپۆرتی ووڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه به هاووڵاتی سووریایشه‌وه“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
