پەرلەمانتارهکى پارتى: پێكئينانا حكوومهتا نوو يا عێراقێ چهند ههيڤا دێ ڤهكێشت
باسنيوز:
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، دەبێت ئەمریکا فشار بخاتە سەر لایەنەکان.
ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، سهبارهت بۆهپرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و ئەگەرەکانی دواکەوتنی بۆ ماوەیەکی درێژ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”بە بڕوای من ئەو پرسه درێژ دەخایەنێت، چونکە لە هەڵبژاردنەکاندا لیستێک نەیتوانیوە ڕێژەیەکی زۆر لە دەنگەکان بەدەست بهێنێت، تا پێویستی بە لیستێکی دیکە نەبێ بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بۆیە پێکهێنانی حکوومەت ماوەیەکی زۆرى پێ دەچێ“.
ڕوونیشی کردەوە، کە ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان لەسەر بەرنامەیەک بۆ پێکهێنانی حکوومەت کاتێکی زۆرى پێ دەچێت، لەبەر ئەوەی لەلایەک ئێران دەیەوێت سەرۆکی حکوومەتی نوێی عێراق لە لایەنگری ئەوان بێت، لەلایەکی دیکەش، ئەمریکا بههامن شێوه خواستى ئهوهى ههیه كهسێك بێت له خۆیهوه نزیك بێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە دا، ئەو لایەنانەی دەنگیان نەهێناوە، هەوڵ دەدەن تانە لە هەموو پرۆسەکە بدەن، جا بۆیە دەبێ ئەمریکا فشاریان بخاتە سەر، ئەگەر نا پێکهێنانی حکوومەت چەند مانگێک دەخایەنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
