ئەو ڤیتامیناتێن پارێزگاريێ ل گه‌نجاتيێ دكن!!
بيمسى:
پزیشكه‌كان ده‌لێن” ئەم ڤیتامینانەمان ده‌ستنیشانكردووه كه دژى پیربوون ده‌جه‌نگن و پارێزگاریش له هێشتنه‌وه‌ى پێستى ده‌م و چاو به گه‌نجایه‌تى ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ ، ڕۆخسار ناتوانێت ئه‌م ڤیتامینانه دروست بكات ، به‌لكۆ بۆ به‌ده‌ستخستنیان پێویسته گرنگى به خواردنه‌كان بده‌ن . گرنگترین ئه‌و ڤیتامینانه‌ش ئه‌مانه:-
ڤیتامین “C” : ئه‌م ڤیتامینه به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره یارمه‌تى پاراستنى خانه‌كانى ده‌م و چاو ده‌دات له دژی تیشكى زیانبه‌خشی خۆر ، وه پرۆتینى لاكۆجین له‌ناو خانه‌كاندا به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه به‌رپرسن له گه‌نج كردنه‌وه‌ى پێست .
ڤیتامین “C”یش له‌ناو ئه‌و خواردنانه‌دا زۆره ، بیبه‌رى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و بروكلى و فراوله‌و میوه‌ى ترشه‌كان وه‌كۆ لیمۆ و ئه‌نه‌ناس و پرته‌قال .
ڤیتامین “E” پێست له تیشكى سه‌روى وه‌نه‌وشه‌ی و پیس بوونى ژینگه ده‌پارێزێت ، به‌تایبه‌ت له‌و مادانه‌ى ده‌بنه هۆى له‌ناوبردنى خانه‌كان ، ئه‌م ڤیتامینه‌ش له‌ناو ئه‌و خواردنانه‌دا زۆره ، وه‌كۆ ده‌نكه گه‌نم و چه‌ره‌زات و تۆوه‌كانی و ئۆمێگا3 كه پارێزگارى له شێدارى ڕۆخسار ده‌كات .
ئۆمێگا3:- كه به‌شێوه‌یه‌گى زۆر له‌ناو گوێزو ماسیدا هه‌یه به‌تایبه‌ت ماسی ماكریل و سالمۆن و سردین . هه‌روه‌ها چاى سه‌وز به‌هۆى ده‌وله‌مه‌ندى به ماده‌ى “بۆلیفینۆل” كاریگه‌ریه‌كانى تیشكى خۆر بۆ سه‌ر ڕۆخسار كه‌م ده‌كاته‌وه .
ئاو:- ئاو به‌رگرى له ته‌ندروستى پێستى ده‌م وچاو ده‌كات و به جوانیش ده‌یهێلێته‌وه ، هه‌روه‌ها حاله‌تى پیربوونى پێست كه‌م ده‌كاته‌وه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
