شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا: رێ نادەین ئيران چەکێ ئەتۆمی بەرهەم بينت

ئەمریکا: رێ نادەین ئيران چەکێ ئەتۆمی بەرهەم بينت
باسنيوز:
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاماژە بە بڕیاری ئێران بۆ بردنەسەری ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئاشکرای کرد وڵاتەکەی ڕێگە نادات ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە 2018/6/6 لە توێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵاتیی (تویتەر) نووسیویە: “ئێران لە بڕیاری پێداگرانەی ئێمە ئاگادارە. ئەمەش نموونەیەکی دیکەیە لە هەوڵە مەترسیدار و نابەجێیەکانی ئێران، بۆیە نابێ کەس لە درێژەی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە ناوخۆی ئێران سەری سووڕ بمێنێت”.

عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕای گەیاند: “ئەگەر هەلومەرج و بارودۆخ ڕێگە بدەن، لە ماوەی یەک ڕۆژدا کردنەوەی ناوەندی بەرهەمهێنانی سانتیرفووژە نوێیەکان ڕادەگەیەندرێن.

ئەم بڕیارە کاردانەوەیە بە هاتنەوە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، یەک ڕۆژ دوای ئەوە ڕاگەیەندرا کە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆامری ئیسلامی بڕیاری دا کە ئاستی پیتانی ئۆرانیۆم لە ئێران بگاتە سەر (190 سوو) و گوتی: “وڵاتانی ئەورووپی بەتەمان خەڵکی ئێران هەم گەمارۆکان قەبووڵ بکەن و دەست لە چالاکیی ئەتۆمیش هەڵبگرن”.

ساڵحی ئاماژەی بەوەش کردووە: “یەکێک لە بەشەکانی ناوەندی ئەتۆمیی (نەتەنز) کەلە بەرهەمهێنانی سانتریفووژە پێشکەوتووەکاندا دەوری هەیە، لە ماوەی یەک مانگدا کامڵ دەبێت.

یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بەو بڕیارەی ئێران بۆ بردنەسەری ئاستی پیتانندی یۆرانیۆم ڕای گەیاندووە: “ئەو کارە پێشێلکاریی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە و ئەمەش دەبێتە هۆی نەمانە متمانە ل نێوان وڵاتانی ەبشدار لەو ڕێککەوتنە”.

ئێران بەپێی ڕێککەوتنی ناوکی کە ساڵی 2015 لەگەڵ وڵاتانی (ئەمریکا، ڕووسیا، بەریتانیا، چین، فەرەنسا و ئەڵمانیا) واژۆی کردووە، مافی دانان و تاقیکردنەوەی هەندێ لە سانتریفووژەکانی هەیە، هەرچەند جەخت کراوەتەوە لە ماوەی دە ساڵی یەکەمی واژۆی بەرجامدا لەگەڵ بەربەستی دیار و ڕوون و جۆر و شێوازی ئەو سانتریفووژانە بەرەوڕوویە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌قاناسیا هه‌رێمێ: تا رۆژا دوشه‌مبی دێ پله‌یێن گه‌رمایێ بلند مینن

Lalish Duhok

عه‌بادى : ڤان نێزيكان فرۆكخانێن كوردستانێ دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن 

Lalish Duhok

عێراق و توركیا باليۆزێن خۆ گازى دكن

Lalish Duhok