شبكة لالش الاعلامية

پێشمەرگەى دوو ھێرشێن داعش تێکشکاندن

پێشمەرگەى دوو ھێرشێن داعش تێکشکاندن
باسنيوز:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھێرشێكیان كردووەتە سەر گوندەكانی ناحیەی جەبارە و لەلایەن پێشمەرگە و خۆبەخشەكانی ناوچەكە توانرا شكست بەو ھێرشەی داعش بھێندرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی (كوردستان24) لە گەرمیان، كاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/6/7 چەكدارانی داعش ھێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر ھەردوو گوندی (ئاشتۆكان و گلابات) لە سنووری ناحیەی جەبارە ئەنجام دا و چەند گولـلە ھاوەنێكیان ئاراستەی ئەو دوو گوندە كردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو گوندە ھاوسنوورن لەگەڵ شارۆچكەی كفری و كوردنشینن، دوای ھێرشەكەش ھێزێكی زۆری پێشمەرگە بەھانای خەڵكی ئەو دوو گوندەوە چوونە و بە ھاوكاریی خەڵكی خۆبەخشی ناوچەكە، تواندراوە ھێرشەكە تێك بشكێندرێت و لە ھێرشەكەدا ھاووڵاتییەك بریندار بووە.

ناحیەی جەبارە، سەر بە پارێزگای دیالەیە و لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری2017وە لەدەست ھێزەكانی عێراق دایە، بەڵام لەو كاتەوە چەندین جار داعش ھێرشی ئەنجامداون و نەتواندراوە ئاسایشی ناحیەكە بە تەواوی بپارێزرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل منبج نێزیكی هه‌زار وه‌لاتيێن سڤیل هاتنه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

پارێ گه‌نمێ جۆتیارێن كوردستانێ بوویه‌ سه‌كێ بانكى و ل نێزیك دێ هێته‌دان

Lalish Duhok

حکومەتا هەرێمێ دێ زیانڤێکەفتیێن لەهیان قەرەبۆ کەت

Lalish Duhok