شبكة لالش الاعلامية

ماره‌كی دووسه‌ر

ماره‌كی دووسه‌ر

K24- هه‌ولێر:

سایتی “Inside Edition‎” گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا دیمه‌نی مارێكی دووسه‌ر له‌ناو ده‌ستی ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی نیشان ده‌دات و ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ هه‌ستێكی دژیه‌كی وه‌ك ترس و شۆكی له‌لایه‌ن بینه‌ران درووست كردووه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته‌، تانی یانۆش ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌مه‌ریكیه‌یه‌ كه‌ گرنگی زۆر به‌ مار ده‌دات و دواجار توانیویه‌تی ئه‌و ماره‌ دووسه‌ره‌ له‌نزیك ماڵی یه‌كیك له‌ هاوڕێكانی بدۆزێته‌وه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 30 سانتیمه‌تر.

یانۆش ناوی سه‌ری یه‌كه‌می ماره‌كه‌ی كردۆته‌ “فیلی” و ناوی دووه‌م سه‌ریشی كردۆته‌ “گۆمبۆ”، وه‌ك ئاماژه‌شی پێكرد، له‌ زۆربه‌ی جاره‌كاندا هه‌ردوو سه‌ری ئه‌و ماره‌ له‌سه‌ر رۆیشتنی جه‌سته‌كه‌یان ناكۆك ده‌بن.

یانۆش گوتی: “ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من بووم ئه‌و ماره‌ نامۆیه‌م دۆزییه‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر نه‌مدۆزیبایه‌وه‌، ئه‌وا ده‌مرد، چونكه‌ زۆر به‌هێواشی ده‌توانێت بڕوات”.

H.B

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شێره‌ك لگه‌ڵ خودانێ وى ل جادده‌يێن به‌غدا هاتوچوويێ دكت!

Lalish Duhok

دەستنوسه‌كێ ئاینشتاین ب نرخه‌كێ بلند هاته‌ فرۆشتن  

Lalish Duhok

رەنگێ ئاڤتەنگا بۆسفۆر ژ شینێ تاری بۆ شینێ ڤەبووی ھاتە گوھرین مێژوویا به‌لاڤكرنێ: 2017/06/16 – 3:26 م 213 دیتن

Lalish Duhok