شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی: ئيرۆ رۆژه‌كا مێژووی يه‌ رۆژا دەست نیشانکرنا ریفراندۆمێ يە

سەرۆك بارزانی: ئيرۆ رۆژه‌كا مێژووی يه‌ رۆژا دەست نیشانکرنا ریفراندۆمێ يە
باسنيوز:

سەرۆک بارزانی لەبارەی ساڵڕۆژی دەستنیشانکردنی رۆژی ریفراندۆم، لە تویتێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7\6\2018، سەرۆک بارزانی، لە بارەی ڕۆژی دەستنیشانكردنی ڕۆژی ڕیفراندۆمەوە لە پێگەی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تویتێکی کردووە و رای گەیاندووە:” ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە، ڕۆژی دەستنیشانكردنی ڕۆژی ڕیفراندۆمە“.

سەرۆک بارزانی، لە تویتەکەدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ”سوپاس و پێزانینم بۆ ئەوانەی پەشیمان نەبوونەوە و خۆیان نەچەماند“.

ساڵى رابردوو، سه‌رۆك بارزانى، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا رۆژى 25ى ئه‌یلوول ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ئه‌نجام بدرێت، کە لەو ریفراندۆمە رێژەی زیاتر لە 92% هاووڵاتیانی کوردستان، بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش دەنگیان بە بەڵێ دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی و جێگرێ سەرۆکێ هنارتيێ ئەمریکا ل عێراقێ به‌حسێ پرۆسا ئازادکرنا مووسل كر

Lalish Duhok

جێگرێ سوپاسالارێ پێشمه‌رگه‌ى:مه‌ حه‌شدا شه‌عبى ئاگه‌هداركريه‌ سنوورێ كوردستانێ نه‌به‌زينن

Lalish Duhok

په‌يڤدارێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok