“٨٠ هەزار مەسیحی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە”
هەولێر-KDP.info-
كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌سیحی له كوردستان باس له ڕه‌وشی ئاواره مه‌سیحییه‌كان ده‌كات له كوردستان و عێراق و ده‌ڵێت، به‌غدا وه‌ك پێویست هه‌نگاوی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه مه‌سیحییه‌كان نه‌ناوه و ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ ئه‌و ناوچانه درێژ نه‌كردووه كه پێكهاته جیاوازه‌كانی تێدایه، له كاتێكدا له كوردستان گه‌لانی سریانی ئاشووری چاویان له‌وه‌یه كه شانبه‌شانی كورد له كوردستاندا پێگه‌یان هه‌بێت. سوپاسی سه‌رۆك بارزانیش ده‌كات بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی مه‌سیحییه‌كان و تێپپه‌ڕاندنی قۆناغی نه‌هامه‌تییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان.
ئه‌مڕۆ 10\6\2018, ساڵوه‌گه‌ڕی هێرشی داعشه بۆ عێراق و ناوچه‌كانی كوردستان, له‌و ڕۆژه‌دا گرووپێكی چه‌كدار، خۆیان به داعش ناساند، کە نزیكه‌ی دووهه‌زار چه‌كدار ده‌بوون, له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی شاری مووسڵدا گرت, دواتر له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا ته‌واوی شاری مووسڵ‌یان داگیر كرد و سوپای عێراقیش به 300 هه‌زار پارچه چه‌كی قورس و سووكه‌وه شاره‌كه‌یان ڕاده‌ستی داعش كرد و سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانیش بۆ داعش به‌جێ ما, دواتر داعش له ڕێگای دووهه‌زار چه‌كداره‌وه توانی كۆنترۆڵی ڕێگای سووریا و مووسڵ بكات.
داعش هێرشی كرده سه‌ر شنگال و له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا و به هه‌زاران هاووڵاتیی كوردی ئێزدیی كرده قوربانی و به‌شێكی زۆریشی به‌دیل گرت, داعش به‌ره‌و ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌ڵكشا و ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌شتی نه‌ینه‌وادا گرت, له ئه‌نجامدا پێكهاته‌ی مه‌سیحی و كلد و ئاشووری بوونه قوربانیی هێرشه‌كان, سه‌رئه‌نجام به‌شێكی زۆری مه‌سیحییه‌كان ئاواره‌ی كوردستان بوون و به‌شێكی دیكه‌شیان كه‌وتنه ده‌ست ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش, به‌شێكی دیكه‌ش به ناچاری عێراقیان به‌جێ هێشت, سه‌رجه‌م ئه‌م نه‌هامه‌تییانە له ده‌رئه‌نجامی شكستی سوپای عێراق بوو، كه نه‌یتوانی به‌رگه‌ی چه‌ند كاتژمێر شه‌ڕ بگرێت.
دوای داگیركردنی شاری مووسڵ, له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا, زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا, دیاله, سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار و ناوچه‌كانی باشووری كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وایان داگیر كرد.
ئانۆ عیدۆ عه‌بدۆكا, مامۆستای سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییە نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانکۆ و كه‌سایه‌تیی مه‌سیحی له‌باره‌ی ساڵوه‌گەڕی هێرشی داعش بۆ سه‌ر مووسڵ و ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و باشووری كوردستان, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی داعش بووه, تا ئێستا نزیكه‌ی 80 هه‌زار مه‌سیحی ئاواره‌ی كوردستان بوون, ئه‌وانیش به‌سه‌ر شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكدا دابه‌ش بوون, سه‌ره‌تا ئاواره‌كان له قوتابخانه و كه‌نسیه‌كان و كه‌مپه‌كان نیشته‌جێ بوون, دواتر به سه‌رپه‌رشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌نیسه‌كانی كوردستان و جیهان, چه‌ندین كه‌مپی گه‌وره و شوێنی نیشته‌جێبوونیان بۆ كرایه‌وه, جگه له‌وه‌ی ئاسایشی كه‌مپه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین كرا، كه به‌داخه‌وه دۆخێكی خراپ به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كلدانی ئاشووری سریانی هێنرا”.
دوای هێرشی داعش له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پاڵپشتیی گه‌لی كوردستان توانیان سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ئازاد بكه‌نه‌وه و ئه‌فسانه‌ی توندڕه‌وی داعش تێك بشكێنن, له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزێكی پێشمه‌رگه له پێكهاته جیاوازه‌كان دروست كرا, ئه‌و مامۆستای زانكۆیه, ده‌شڵێت: “دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان %95ی مه‌سیحییه‌كان چوونه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌وه بوون, به‌تایبه‌ت ده‌شتی نه‌ینه‌وا, و له %60یشیان چوونه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی لێیه, به‌ڵام دڵئاسوده نین, چونكه دڵنیانین له ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچانه و حكوومه‌تی عێراق هیچی نه‌كردووه بۆ ئاواره مه‌سحییه‌كان له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌نسیه‌كان و قوتابخانه و شوێنه ئایینییه‌كان, جگه له‌وه‌ی كه نه‌یانتوانیوه ئارامی و سه‌قامیگری بۆ ئه‌و ناوچانه بگێڕنه‌وه”.
ئانۆ عه‌بدۆكا, پێشی وایه: “مه‌سیحییه‌كان داواكارن, ناوچه‌كانیان, نه‌بێته جێگەی ناكۆكیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا, به‌ڵكو ده‌بێت ناكۆكییه‌كان ببرێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و ناوچه‌كان ڕاده‌ستی خۆیان بكرێته‌وه.”
ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی مه‌سیحییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان له دوای كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من له كوردستان, له شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و شه‌ڕی داعشدا به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌یان كردووه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: “له شه‌ڕی داعشدا, یه‌كه‌م شه‌هیدی پێشمه‌رگه مه‌سحی بووه, له كۆماری كوردستان تا ڕیفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان مه‌سیحییه‌كان ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه, به جۆرێك له ساڵی 2009 سه‌رۆك بارزانی, له ناوچه‌ی مه‌سیحییه‌كان له %97ی ده‌نگی هێناوه، كه ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره, ڕه‌نگه بارزانی تاكه كه‌سایه‌تی بێت كه توانیبێتی ده‌نگ و متمانه‌ی مه‌سیحییه‌كان و كلد و ئاشووری به‌و ڕێژه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت”.
ڕایشیگه‌یاند: “بارزانی خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزه له ناو مه‌سیحییه‌كان و جێگای متمانه‌ی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراقیشه, چونكه داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مه‌سحییه‌كان بووه, ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانیش له پێگه‌ی حكوومییه‌وه بۆ پشتیوانی له مه‌سیحییه‌كان جێگای ته‌قدیر و ڕێزه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
