دراڤێ سێ هه‌يڤێن مامۆستایان دێ ئێته به‌لاڤكرن
SNN:
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستكراوه به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی تایبه‌ت به‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی ئه‌ركی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شاریان له‌ئه‌ستۆدابوه، جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌ئێستادا ده‌ستكراوه به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی سێ مانگی بۆ ئه‌و مامۆستایانه به‌سه‌ریه‌كه‌وه”.
مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان بهSNNی ڕاگه‌یاند، “ئه‌و مامۆستا سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی ئه‌ركی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كانیان له‌ناوشارو له‌ده‌ره‌وه‌ی شاردا له‌ئه‌ستۆدابوه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ستكراوه به‌خه‌رجكردنی ئه‌و شایسته داراییانه‌ی كه وه‌ك پاره‌ی هاتوچۆ بۆیان خه‌رجده‌كرێت”.
وتیشی:”بۆ مامۆستایه‌كی سه‌رپه‌رشتیار كه خوێندنگه‌كانی ناوشار به‌سه‌ربكاته‌وه، بۆ هه‌ر مانگێك 75 هه‌زار دیناری بۆ خه‌رجده‌كرێت و بۆ خوێندنگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاریش به‌گوێره‌ی لیستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كان ده‌بێت”.
ڕونیشیكرده‌وه، “ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ست به‌خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیار كراوه‌و بڕه پاره‌كه‌ش كه ته‌رخانكراوه بۆ مانگه‌كانی (شوبات، ئادارو نیسانه)و به‌سه‌ریه‌كه‌وه خه‌رجده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی وت:”پێشتر گرفتێك هه‌بوو له‌شێوازی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه، به‌ڵام دواتر كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه‌و پاره‌ی هه‌رسێ مانگه‌كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه بۆ مامۆستایان خه‌رجكراوه، ته‌نها پاره‌ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵ ماوه بۆ مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیار خه‌رجبكرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
