شبكة لالش الاعلامية

مفايێن خوارنا زه‌رده‌لێ

مفايێن خوارنا زه‌رده‌لێ
خەندان لایف-

قەیسی سەرەتا لە چین هەبووە، دواتر لە تەواوی جیهان گەشەی کردووە، ئەم میوەیە سوودێکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستییەوە و بە جۆرەها شێوەش دەتوانیت ئامادەیبکەیت لەگەڵ پێکهاتەی دیکە، باوترین شێوەش شلەی قەیسیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی عەرەبی “بابەت” سوودەکانی خواردنی قەیسی بریتیە لە:

1-بینایی چاوەکانت بەهێز دەکات و دەیپارێزێت.

2-رێژەی خوێن بەرزدەکاتەوە و بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن.

3-ئاستی بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە، دژی نەخۆشییەکان.

4-ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە.

5-کرداری ئەندامەکانی ناوەوە لەش وەک جگەر و گورچیلە، چالاک دەکات.

6-دووردەخاتەوە لە خەم و کەئابە و ماندووبوون.

7-قژ بەهێزدەکات و دەیگەشێنێتەوە.

8-پێست لە کاریگەرییە سلبییەکان دەپارێزێت و زیپکە کەمدەکاتەوە.

9-قەیسی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پۆتاسیۆم و ریشاڵیەکان، کە دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت، هاوکات ئەگەر بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە، رێگری لە سەکتە و جەڵتەی دڵ دەکات.

10-چارەسەرێکی باشی نەخۆشی ئەنیمیایە، رێژەی ئاسنی خوێن بەرزدەکاتەوە.

11-کارەکانی ریخۆڵە و گەدە چالاک دەکات، لە قەبزی دەتپارێزێت و کرداری هەرس خێرادەکات.

12-قەیسی یارمەتی پێست دەدات، کە تووشی قڵیشان و چرچولۆچی نەبێت، چونکە بڕێک زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە، دەتوانیت بیهاڕیت و وەک هەویرێک بیدەیت لە پێست بەتایبەت ئەژنۆ و ئەنیشک بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

13-بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان و پاراستنی کۆرپەکەی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفا و زیانێن خودانکرنا كتكێ بزانە

Lalish Duhok

كولند دژی ئیلتیهابه‌و به‌رگريا جه‌سته‌ى بهێز دكت

Lalish Duhok

عەدنان درجال: دوورپێچا لسەر یاریگەهێن عێراقێ هاته‌ راگرتن و سەرۆکێ فیفايێ دێ ئێتە عێراقێ

Lalish Duhok