شبكة لالش الاعلامية

ژن بڤان ٥ رێيان باوه‌ريێ ب دەست ڤه‌ دئينن

ژن بڤان ٥ رێيان باوه‌ريێ ب دەست ڤه‌ دئينن
SNN:

ژنان پێویستیان بەوەیە متمانەیان بەخۆیان بێ و خاوەنی کەسایەتییەکی بەھێزبن تا مامەڵەبکەن لەگەڵ ھەر دۆخێکدا کەبیانەوێ بەژیری و زیرەکی تا بنیاتی رۆڵی خۆیان بنێن لەپەیوەندیی ھاوسەرێتی تەندروستدا.

لێرەدا ٥ شێوازی سادە دەخەینەروو کەرەنگە بەشداربێت لەبەدەستھێنانەوەی متمانە بۆ ژنان بەو جۆرەی کەھاوسەرەکەیان دەیەوێ و لەکۆتاییشدا بەبەرژەوەندیی پەیوەندییەکەیان دەکەوێتەوە.
١. لەبەرچاوگرتنی ئەو تایبەتمەندییانەی ھەیانە: ئەمەش باشترین رێگە و ھەنگاوی یەکەمە بۆ بنیاتی متمانە بەخۆبوون، بەو جۆرە تایبەتمەندیی و توانای زۆرت دەبێ و پێویستە ھەوڵی پەرەپێدانی تواناکانت بدەیت تا بتوانی رۆڵێکی کاریگەر ببینیت لەژیانی ھاوسەرێتیدا.
٢. تەماشای ئاوێنە بکە و بیر لەبابەتە ئەرێنییەکان بکەرەوە : ئەمەش بەھیوای ئەوەی چەند گۆرانکارییەک بکەیت لەرووخسار و شێوەدا ئەمەش ھەستی کەمبون و خۆ بەکەم زانین کەم دەکاتەوە و گرنگی دەدەیت بەبابەتە ئەرێنییەکان ئەمەش ژنان دەگرێتەوە و دەبێ گرنگی زیاتر بەخۆیان بدەن.
٣. زۆر پێ بکە و بگەڕێ بۆ ئەو شتانەی مایەی خۆشبەختییە بۆ دڵت و پێ بکەنە و متمانەت بەخۆت بێت و بگەرێ بەشوێن شتێکی جوانی ژیانتدا و ھەوڵ بدە گەشبین و ئەرێنی بیت ئەمەش ھێزێکی زیاترت دەداتێ.
٤. وەرزش بکە ئەمەش بەسوودە بۆ لەش و بۆ پتەوکردنی متمانە بەخۆبوون بەتایبەت لەرێی وەرزشکردن و ئەندجامدانییەوە بۆیە پاشگەزمەبەرەوە لەوەرزشکردن بەشێوەیەکی بەردەوام چونکە یەکێکە لەکلیلە گرنگەکانی متمانە بەخۆبون.
٥. دەستکەوتت با ھەبێت: ئەمەش ھەرچەندە سادە بێت بەسوودە بۆ بەرزکردنەوەی رۆحیەتی مەعنەوی مرۆڤ و دەبێ ژن ھەوڵ بدات بۆ بەدەستھێنانی دەستکەوتی بەردەوام.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بڤان رێيان خۆ ژ جيوبا زرگاربكه‌ 

Lalish Duhok

ھۆکارێن تووشبوونێ ب رۆماتیزمێ

Lalish Duhok

ڤان خوارنان هەمان مفايێن ئاڤێ هەنە

Lalish Duhok