فەرماندەیەکی پێشمەرگەى چەند مەترسێن حەشدا شەعبی ئاشکهرا دکت
SNN:
فەرماندەیەکی پێشمەرگە چەند مەترسیەکی حەشدی شەعبی لەسنوری ناوچە دابڕێندراوەکان ئاشکرادەکات و دوایین زانیاریش سەبارەت بەگەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ سنوری ئەو ناوچانە دەخاتەڕوو، ڕەتیشیدەکاتەوە،”ھیچ چەکدارێکی حەشد لەسنورەکە پاشەکشەی پێکرابێت”.
لیوا مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری قەرەتەپەی ھێزی پێشمەرگە بەSNNی ڕاگەیاند، “لەسنوری ناحیەی قەرەتەپە ھیچ چەکدارێکی حەشدی شەعبی نەکشاوەتەوەو پاشەکشەی پێنەکراوە”.
وتیشی:”حەشد ناوچەکەی جێنەھێشتوە، بەڵام ئەوەی گرفتە ھێزەکانی حەشدی شەعبی خەڵکی ناوچەکانی بەسرەو ناسریەن کە ھیچ وەلائیان بۆ ھەرێمی کوردستان نییەو پێشتریش دەرکەوت کە ئەو ھێزانە بەشێکی زۆری ئەرکەکانیان جێبەجێنەکردوەو ناوچەکانیان بەرامبەر چەکدارانی داعش جێھێشتوە”.
ئەوەشی ڕونکردەوە، “ھێزەکانی پێشمەرگە لەسنورەکە بەداخەوە زۆربەی پێداویستیەکانیان بۆ دابین نەکراوە، بەڵام بەرگریان لەخاکی وڵاتەکەیان کردوە، ھاوکات حەشد ئامادەنییە یەک خولەک بەرگری لەو ناوچانە بکات سەرباری ئەوەی موچەو ئیمتیازاتێکی زۆریان پێدراوە”.
سەبارەت بەگەڕانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەش بۆ سنوری ناوچە دابڕێندراوەکان، فەرماندەکەی پێشمەرگە وتی:”تائێستا وادەیەک بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە دیارینەکراوەو حکومەتی عیراقیش ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە بەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنوری ئەو ناوچانە”.
بەبۆچونی لیوا مەردان چاوشین، “لەئێستادا باشترین بژاردە ئیدارەدانی ئەو ناوچانەیە بەھاوبەشی لەنێوان حکومەتی عیراق و ھێزەکانی پێشمەرگەدا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
