شبكة لالش الاعلامية

فیدراسیۆنا پەنابەران: دژە تیرۆرێ پەنابه‌رێن ده‌ستێ بەرەيێ نوسره‌ دا رزگاركرن

فیدراسیۆنا پەنابەران: دژە تیرۆرێ پەنابه‌رێن ده‌ستێ بەرەيێ نوسره‌ دا رزگاركرن
PUKmedia:
فیدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاند توركیا پەنابەرانی هەرێمی كوردستان تەسملیمی گروپی تیرۆرستی بەرەی نوسرە دەكات و هێزەكانی دژەتیرۆریش بەهەماهەنگی شەڕڤانان توانیویانە ئەو پەنابەرانە رزگار بكەن و بیانگەڕێننەوە بۆ خێزانەكانیان.

ئەمڕۆ 20ی حوزەیرانی 2018، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە رۆژی جیهانی پەنابەراندا لەژێر ناوی (رێگای مەرگ بۆ ژیان ناچارییە) لەبارەی دۆخی پەنابەرانەوە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەئەمنەسورەكەی سلێمانی كە پەیامنێری PUKmedia تێیدا ئامادەبوو، رایانگەیاند: لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە بێ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەناسنامەیان بكرێت، ئەوانەی بەنیازی كۆچن بۆ وڵاتانی ئەورپا دەستگیردەكرێن و تەسلیمی گروپی تیرۆرستی بەرەی نوسرە دەكرێن لەسوریا.

ئەندامانی فیدراسیۆنەكە راشیانگەیاند: لەماوەی رابردوودا هێزە ئەمنییەكانی توركیا بەدوو وەجبە 280 پەنابەری خەڵكی هەرێمی كوردستانیان تەسلیمی بەرەی نوسرە كردوە.

ئەوەشیان وت: بەهاوكاری هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆ لەسلێمانی و شەڕڤانانی یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان توانراوە ئەو پەنابەرانەی لەلایەن توركیاوە تەسلیمی بەرەی نوسراوە كرابوون ئازاد بكرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ ناو كەسوكارو خێزانەكانیان.

هەر لەوبارەیەوە رشیانگەیاند: لەسەرەتای ئەم مانگەوە 8 پەنابەری دیكەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە تەسلیمی بەرەی نوسرە كراون و چارەنوسیان نادیارە، دوێنێش دوێنێ لەسنورەكانی توركیا چەند خێزانێكی دیكەی هەرێم تەسلیمی بەرەی نوسرە كراون و چارەنوسیان نادیارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ هه‌رێمێ سوپاسیيا فینله‌ندا دكه‌ت

Lalish Duhok

بسپورەکێ ژینگە و گەشت و گوزار : وەلاتێن جیران ھەردەما ڤیا دشێن ئاڤێ لسەر ھەرێمێ بگرن

Lalish Duhok

چاڤدێرێن سیاسى: حکومەتا عیراقێ بەرپرسیارە ژنەدانا مووچەیێن خەلکێ هەرێمێ

Lalish Duhok