شبكة لالش الاعلامية

ماسکا پتاتێ و ئالۆڤێرا بۆ درێژكرنا پرچێ

ماسکا پتاتێ و ئالۆڤێرا بۆ درێژكرنا پرچێ

ئێن ئارتى2:

پەتاتە بە یەکێک لە باشترین بەرهەمە سروشتییەکان دادەنرێت بۆ درێژبوونەوەی قژ، کاتێک لەگەڵ ئالۆڤێرا تێکەڵ دەکرێت ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری دەبێت.

ماڵپەڕی ” boldsky” سوودەکانی ماسکی پەتاتە و ئالۆڤێرای بۆ قژ خستووەتە ڕوو.

بۆ دروستکردنی ئەم ماسکە پێویستە پەتاتەکە بدرێت لە ئامێری تێکەڵکەر و لەگەڵ جێڵی ئالۆڤێراکەدا تێکەڵ بکرێت، دواتر مەساجی پێدەکەیت بۆ پێستی سەر و هەروەها دەیدەیت لە هەموو قژەکە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر پێویستە بە قژەوە بمێنێتەوە.

ئەم ماسکە سوودێکی سەرسوڕهێنەر بە قژ دەگەیەنێت بە هۆی دەوڵەمەندی پەتاتە بە چەندین ماددەی کانزایی گرنگ، یارمەتی ڕاگرتنی ڕووتانەوەی قژ دەدات وگەشەی زیاتر دەکات و هەروەها قژ لە وشکبوونەوە ڕزگار دەکات و شێداری دەکات.

پەتاتە بە یەکێک لە باشترین بەرهەمە سروشتییەکان ناسراوە بۆ درێژبوونەوەی قژ بە هۆی بوونی ڤیتامین B, C, ، زینک و ئاسن، جگە لەوەش درەوشانەوەیەکی زۆر بە قژ دەبەخشێت.

کاتێک پەتاتە لەگەڵ جێڵی ئالۆڤێرا تێکەڵدەکرێت سوودەکانی زیاترە چونکە خانە مردووەکانی پێستی سەر لادەبات و سووڕی خوێن لە پێستی سەردا زیاتر چالاک دەبێت، یارمەتی خاوبوونەوەی قژ دەدات و تاڵەکان لە پچڕان دەپارێزێت.

ل.ب

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حه‌فت مفایێن گرنگ یێن خواندنا چیرۆكان بۆ زارۆیان

Lalish Duhok

زه‌لامه‌ك ب نه‌یاسایی دبتە بابێ 102 زارۆكا

Lalish Duhok

جه‌وییا عێراقێ بۆ ئێكه‌مين جار بوو پاله‌وانا جاما ئێكه‌تيا ئاسیا

Lalish Duhok