شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ رۆحانی يێ ئێزدیان دێ سەره‌دانا لایەنێن سیاسی كت 

ئەنجوومەنێ رۆحانی يێ ئێزدیان دێ سەره‌دانا لایەنێن سیاسی كت 

دهۆك-KDP.info-

ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان، لە دواكۆبوونەوەی خۆیاندا بڕیاریان دا بە مەبەستی پێدانی كورسیی كۆتا لە پەرلەمان، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكەن.

فارس ئەلیاس، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “لە دواكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئیزدییاندا، كە دوێنی بەڕێوە چوو، بڕیار لەسەر چەندین بابەت دراوە، لەوانەیش پێدانی كورسیی كۆتا بە ئێزدییان لە پەرلەمانی كوردستان، كە هەر سەبارەت بەمە، یادداشتێكیش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەكەین”.

ئەلیاس، هەروەها ئەوەیشی رایگەیاند، بۆ ئەم مەبەستە، شاندێكی هاوبەشی ئێزدییەكان سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان كۆ دەبنەوە لەبارەی پێدانی كورسیی كۆتا بە ئێزدییان.

دەشڵێ، چونكە ئێزدییان تایبەتمەندیی ئایینی خۆیان لە كوردستاندا هەیە، ئەگەر كورسیی كۆتا دابین نەكرێت، رەنگە ئێزدییەكان بێبەش بن لە پەرلەمان.

ئێزدییان لە جیهاندا بە زیاتر لە ملیۆنێك كەس مەزەندە دەكرین و زۆربەشیان لە عێراقن، هەروەها ١٠%ـیش لە هەرێمی كوردستانن و لە پارێزگای دهۆك نیشتەجێن، ئەویش زۆرترینیان لە ناوچەی باعەدرێ و شاریا و خانكێ نیشتەجێن، وەك خۆیشیان دەڵێن، ئەگەر كورسیی كۆتایان پێ نەدەن لە پەرلەمانی كوردستان، ئەوا دەنگیان بەشی كورسییەك ناكات بۆ پەرلەمان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەستەیا بلندا بنگەهێ لالش کۆمبوونا خۆ یا ئاسایی ئەنجامدا

Lalish Duhok

ل ئەمریكا گەنجەكی ئێزدی رێزا ئێكێ‌ ل قارەمانیا لەشجوانیێ‌ بدەستڤە دئینت

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش سمینارەك لدۆر(یاسا د دەزگەهێن دەولەتا عێراقێ‌ دا) ل خەتارێ‌ گێرا

Lalish Duhok