شبكة لالش الاعلامية

ئيرۆ سالرۆژا سێدارەدانا تاوانبارێن ئەنفالێ يە

ئيرۆ سالرۆژا سێدارەدانا تاوانبارێن ئەنفالێ يە

وشه‌:

11 ساڵ بەر لە ئێستە لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارانی ئەنفال دەركرد و پارێزەرێكیش دەڵێت، بڕیاری لە سێدارەدانی جێبەجێ كرا، بەڵام بڕگەی قەرەبووی هاووڵاتییان تا ئێستە وەك خۆی ماوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، بێوار كەیفی كچە پارێزەری خۆبەخش لە كەیسی تاوانەكانی ئەنفالی ناوچەی خۆشناوەتی بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگە بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوانی كوردستان، چونكە 11 ساڵ بەرلە ئێستە بڕیاری لەسێدارەدانی تاوانباران دەرچوو.

بێوار گوتی، لە ساڵی 2007 لە 61 دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق حوكمی كۆتا بۆ شەش لە تاوانبارانی شاڵاوەكانی ئەنفال راگەیەنرا و دادگا حوكمی لەسێدارەدانی بۆ عەلی حەسەن مەجید و سوڵتان هاشم و حوسێن تكریتی دەركرد، هەروەها تاوانباران فەرحان موتڵەگ و سابیر دووری بە زیندانی تاهەتایی حوكم دران.

لە 14ی نیسانی 1988 دا رژێمی پێشووی عێراق بە پرۆسەیەك بەناوی ئەنفال 182 هەزار كوردی بێسەروشوێن و زیندەبەچاڵ كرد، لەگەڵ ئاوارەبوونی دەیان هەزار هاوڵاتی تر، ئەنفال لەو تاوانانەیە رژێمی پێشووی عێراق بەهەشت قۆناغ ئەنجامی دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌خۆشیێ ل مالباتا فه‌قير خدر بەرەکات كه‌سۆ دكه‌ت

karwanhaji

داوى بریار ده‌رباره‌ی‌ موچێ هێزێن پێشمه‌رگه‌ى دئێته‌ دان 

Lalish Duhok

 مەسروور بارزانی: پاشەرۆژا هەرێمێ د دەست گەنجان دایە

Lalish Duhok