تای خوونبەربوونێ ل باشوورێ عێراقێ دوو کەس كوشتن
رووداو-سلێمانی
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایدەکات لە پارێزگای دیوانیەی باشووری عێراق دوو کەس بەهۆی تووشبوون بە (تای خوێنبەربوون) مردوون و دەڵێ دەستیان بە هەندێک رێوشوێن کردووە بۆ جڵەوکردنی نەخۆشییەکە.
د. سەیف بەدر، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتەکە، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێ “پاش گیانلەدەستدانی دوو کەس بەهۆی تای خوێنبەربوون لە پاریزگای دیوانیە، وەزارەتەکەمان بە خێرایی رێوشوێنی پێویستی گرتوونەتەبەر بۆ رێگاگرتن لە نەخۆشییەکە و دابینکردنی چارەسەری پێویست”.
دکتۆر بەدر هەروەها دەڵێ “تای خوێنبەربوون بەوە جیادەکرێتەوە کە تێیدا تووشبووان پلەی گەرمی لەشیان بەشیوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و تووشی گرفتی خوێنبەربوون دەبن لە بەشە جیاوازەکانی جەستە، بەشێک لە حاڵەتەکان سادەن، بەشێکیان دەبنەهۆی نەخۆشکەوتنی گورچیلە و تەنانەت هەندێک حاڵەتیان دەبنەهۆی مردن”.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کردووە بە وردی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و نەبنەهۆی شێواندنی ئاساییشی تەندروستی وڵات.
هەروەک داوای لە هاووڵاتیان و خاوەن کێڵگە پەلەوەری و ئاژەڵییان کردووە “پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و خاوێنی و رشاندنی ماددە خاوێنکەرەوەکان و بەکارهێنانی دەستکێش و ماسک بۆ رێگاگرتن لە گواتنەوەی ڤایرۆسەکە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
