شبكة لالش الاعلامية

دا پتر بژين رۆنێ زه‌یتوونا بخۆن

دا پتر بژين رۆنێ زه‌یتوونا بخۆن
K24 – هه‌ولێر:

رۆژانە خواردنی یەک کەوچک لە رۆنی زەیتوون، یارمەتیت دەدات لە چەندین نەخۆشی کوشندە دووربکەویتەوە و تەمەنێکی زیاتر ژیان بکەیت.

هەردوو پزیشکانی بواری خۆراک، سارا برێوەر و جولیەت کێلۆ، پەرتوکێک بە ناوی (باشتر بخۆ و زیاتر بژی) دەنووسن و تیایدا تیشک دەخەنە سەر سوودەکانی رۆنی زەیتوون و چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکەن.

پزیشک سارا دەرچووی زانکۆی کامبریدجی بەریتانیایە و خاوەنی 60 پەرتووکی پزیشکییە لە بارەی سوودی رۆنی زیتوون بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی گوتووە: ” بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسانەکانی، رۆنی زیتوون مەترسی جەڵدەی دڵ کەم دەکاتەوە، هەروەها رێگری لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجە دەکات یاخود لانی کەم هێواشی دەکاتەوە”.

سارا دەشڵێت: “رۆنەکە زیانەکانی کۆڵسترۆڵ و نەخۆشییەکانی تایبەت بە تەمەن کەم دەکاتەوە، هەروەها فشاری خوێنیش رێکدەخات”.

دەبێت رۆژانە تەنها یەک کەوچک (کەوچکی چێشت) لە رۆنی زیتوون بخورێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو رۆنە بۆ هەر کەوچێک 100 کالۆری تێدایە.

جیا لەوانەش، رۆنی زەیتوون، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی کە سوودبەخشە بۆ تەندروستی پێست و چاو، هەروەها سیستەمی بەرگری لەش زیاد دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل سنورێ ئیدارا سەربەخۆ یا زاخۆ، کەسەک ب ھەڤکاریا ھەڤالەکێ، کۆژمەکێ مەزن یێ پارێن خیشکا خۆ د دزیت.

Lalish Duhok

بریتانیا.. ئاكنجیێن گونده‌كی جه‌ژنا بوونێ بۆ ته‌سه‌كێ دگێڕن

Lalish Duhok

ھاتنە خوارا شەکرێ چ مەترسی بۆ نەخۆشی ھەنە

Lalish Duhok