حکوومەتا فلاندەرز بوودجەیەك بۆ هاريکاريكرنا هەرێما کوردستانێ تەرخانكر
باسنيوز:
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ڕای گەیاند، کۆمەڵێک بەرنامەمان بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان هەیە و حکوومەتی فلاندەرزیش بوودجەیەکی بۆ هاوکاریی هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “حکوومەتی فلاندەرزی بەلجیکا بوودجەیەکی بۆ هاوکاریی هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە و حکومەتی ھەرێمی فلاندەر ھاوکاری ھەرێمی کردووە، بە تایبەتی بە چارەسەرکردنی پێشمەرگە لە بالجیکا، هەروەها خاڵێکی دیکەش پەیوەندیی بە پەرەپێدانی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەرێمی فلاندەرندەرز و ئەو بوودجەیەش کە حکوومەتی فلاندەرز تەرخانی کردووە، بۆ پێگەیاندنی کادیری بازرگانییە و بانگی کۆمەڵێک خەڵک دەکەن و خولیان بۆ دەکەنەوە، دواتریش ئەو کەسانە دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان و خول بۆ خەڵکی دیکە دەکەنەوە”.
نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد: “کە شەوی دووشەممە ٢٥\٦\٢٠١٨ شاندێکی ژووری بازرگانیی هەولێر و نوێنەری دەزگای ڕوانگە گەیشتوونەتە هەرێمی فلاندەرز و ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ژووری بازرگانی ئەو هەرێمە کۆ دەبنەوە، هەروەها ئێمەش وەک نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیان بەشدار دەبین”.
ئەوەشی خستە ڕوو: “مانگی نۆ شاندێکی ژووری بازرگانی ئەو هەرێمە بە سەرپەرەشتیی وەزیرەکەیان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئامانج لە سەردانەکەشیان ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگی دەبێ لە نێوانمان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
