ژنه‌ك دبته ده‌يكا ماره‌كى دوو سه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێك به هۆى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مارێكى دوو سه‌ر ده‌ژيت، بووه‌ته جێى سه‌رسامى بينه‌رانى گرته ڤيديۆكه‌ى له جيهاندا.
سايتى (Inside Edition)، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ژنێكى ئه‌مه‌ريكى له‌گه‌ڵ مارێكى دووسه‌ردا ده‌ژيت.
سايته‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، ژنه‌كه ناوى (تانى يانوش)ه و له ماڵى هاوڕێيه‌كى ئه‌و ماره‌ى دۆزيوه‌ته‌وه و درێژى ماره‌كه (30) سانتيمه‌تره.
يانوش، ناوى له سه‌رى يه‌كه‌مى ماره‌كه ناوى (ڤێلى) و دووه‌ميشى ناوناوه (گۆمبۆ) و ئه‌وه‌شى وتووه، كه ئه‌و دوو سه‌ره زۆربه‌ى كات پێچه‌وانه‌ى يه‌كدى ده‌يانه‌وێت رێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى وتووه: “دڵخۆشه به دۆزينه‌وه‌ى ماره دوو سه‌ره‌كه‌ى، چونكه له رۆيشتن هێواشه و ره‌نگه له‌ناو چووبايه، ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وتبايه ده‌ستى و به‌خێوى نه‌كردبايه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
