ژاپۆن ل ئاسمانى لدوڤ ژیانێ دگەرت
وشه:
ژاپۆن لە ئاسماندا بە دوای ژیاندا دەگەڕێ و بۆ ئەو مەبەستەش كەشتییەكی رەوانەی ئاسمان كرد كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لەم پرسە و كەشتییەكەش گەیشتووەتە شوێنی مەبەست.
ئەو شوێنەی كەشتییە پشكنینەكەی بۆ بەڕێ كراوە هەسارۆكی ریۆگۆیە كە 300 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوی دوورە و دەیەوێت لە دەستپێكردنی دروستبوونی گەردوون بكۆڵێتەوە.
ئەو مووشەكە سێ سال لە رێ بووە و ئەمڕۆ توانی بگاتە ئاسمانی هەسارۆكی ریۆگۆ و بە مەودای 20 كیلۆمەتر لە هەسارۆكەكە دەستی بە لێكۆڵینەوەكانی كرد.
هەسارۆكی ریۆگۆ یەكێكە لە كۆمەڵەی هەسارۆكەكانی ئاپۆلۆ كە هەزاران هەسارۆكی تر لەخۆ دەگرێت و لە هەسارەی زەوی نزیكن.
ریۆگۆ هەسارۆكێكە كە دەوڵەمەندە بە نیكل و ئاسن و ئاو و نایترۆجێن و هایدرۆژێن و بەهای ئەو سەرچاوانەی بە 82 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێن.
یەكێكی تر لە ئامانجەكانی ئەم كەشتییە ئاسمانییە ئەوەیە بتوانێت نەخشەیەكی ورد لە هەسارۆكەكە وێنە بگرێت و بۆ زەوی رەوانە بكات. دەگوترێ ساڵی 2020 ئەو نەخشەیە بۆ زەوی رەوانە دەكرێت.
ئەو هەسارۆكانە كە زۆرجار بە بەردی ئاسمانیش ناویان دەبەن لە هەسارەكان زۆر بچووكترن و تەنانەت بە مەترسی بۆ سەر هەسارەی زەویش هەژمار دەكرێن.
سەرچاوە/رادیۆ فەردا
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
