کاکەیێن کەرکووکێ:دهڤهرێن مه بووينه ئارمانجا تیرۆرستێن داعشێ
کەرکووک-KDP.info-
کاکەییەکانی کەرکووک ڕایدەگەیەنن ژیانیان لەمەترسیدایە و چەندین کەسیان لە لایەن تیرۆریستانەوە کوژراون و ڕفێندراون، ئەندامێکی ئەنجومەنی شارۆچکەی داقووقیش ئەو نائەمنییە بۆ کەمتەرخەمیی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی عێراق دەگێڕێتەوە و هێماش بۆ ئەوە دەکات دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەو مەترسییانە زیادیان کردووە.
له ڕاگهیاندراوێكی کاکەییەکانی سنووری کەرکووکدا كه وێنهیهكى دهست ماڵپهڕى فەرمیی پارتی دیموکراتی كوردستان كهوتووه و، ئاراستهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و عێراق و یۆنامى و ڕێكخراوهكانى كۆمهڵگهى مهدهنییان کردووە، باس لەوە دەکەن ژیانیان لەمەترسیدایە و بوونەتە ئامانجی تیرۆریستانی داعش.
له بهشێكى پهیامهكهشیاندا هاتووه، کە خەڵكی مەدەنیی كاكەییەكان لە ناوچەكانی پارێزگای كەركووك بە گشتی و بە تایبەت لە گوندەكانی كۆبانی، عەلیسەرا، تۆپزاوا و زەنقر، بوونەتە ئامانجی تیرۆریستانی داعش. باسیش لە هێرشى چهكدارانى داعش بۆ گوندەکانیان دهكهن، نموونەش بە سەید فەرهاد و چەند هاوڕێیەكی دەهێننەوە، کە لە لایەن تیرۆریستانەوە ڕفێندران و تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە و بێسەروشوێن کراون.
سامی کاکەیی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، جیا لە شار و شارۆچکەکان، تێکڕای لادێکان بە ڕووی تیرۆریستاندا کراوەیە، بەتایبەت سنووری داقووق”.
کاکەیی هێمای بۆ بوونی چەمێکی نزیک داقوق کرد، کە دارستانێکی چڕ و فراوانە، کە بووەتە شوێنگەیەک بۆ تیرۆرستان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی عێراقیش بە کەمتەرخەم دەزانێت، تا ئێستا ئەو شوێنەیان کێوماڵ نەکردووە، تاوەکو تیرۆریستان لەو شوێنە ڕاوەدوو بنێن، یاخود دەسگیریان بکەن، هەر ئەوەش بە هۆکاری بوونی تیرۆریستان لەو سنوورە دەزانێت.
ناوبراو باسیش لە ئارامیی ئەو گوندانە بە کاکەیی و عەرەبیشەوە لە سەردەمی بوونی هێزەکانی پێشمەرگە لەو دەڤەرە دەکات، وەک خۆی هێمای بۆ کرد، بە درێژاییی ئەو سنوورە هەر ٥٠٠ مەترێک بنکەیەکی هێزی پێشمەرگەی لێ بووە، بەڵام لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەو سنوورانە هیچ هێزێکی سەربازیی عێراق نایانپارێزێت.
کاکەیی ئاماژەی بەوەش دا: “هەندێ گوندی کاکەیی هاوسنووری تیرۆریستانی داعشن و لە ژێر هەڕەشەدان، بە سەرسووڕمانیشەوە گوتی: “ئەو تیرۆریستانە بە ئاشکراش دێنە ناو گوندەکان و خۆراک دەکڕن و دەڕۆنەوە شوێنەکانی خۆیان، ماوەیەک بەر لە ئێستاش هەندێ تیرۆریست چووبوونە گوندێکی حەفتەغار بە ناوی ئاوایی عەلی داوایان لە دووکاندارێک کردبوو، دووکانەکەی بکاتەوە و هەندێ پێداویستیان دەوێت، بەڵام دووکاندارەکە ئامادەی کردنەوەی دووکانەکەی نەبووە، ئەوانیش دەستڕێژیان لێ کردبوو و کوشتبوویان.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
